یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل (1940–2022) From Wikipedia, the free encyclopedia
پێلێ ناوی تەواوی ئەدیسۆن ئرانتیس دیۆ ناسکیمۆندۆ (لەدایکبووی ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٠- مردن ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢) یاریزانێکی بەڕازیلیی تۆپی پێیە. لە خێزانێک بەناوی ناسکیمۆندۆ لەدایک بووە، بەڵام ئەدیسۆن بە پێلێ ناسرا، کە دواتر بوو بە یەکێ لە باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیھانی ناوبراو بە باشترین یاریکەری مێژوویی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل دادەنرێت.
پێلێ | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
لەدایکبوون | ئەدیسۆن ئرانتیس دیۆ ناسکیمۆندۆ 23ی تشرینی یەکەمی 1940 Três Corações, Minas Gerais, Brazil | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
مەرگ | ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ساڵ ژیاوە) Morumbi, São Paulo, Brazil | (٨٢||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
پیشە |
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
باڵا | ١٫٧٣ m (٥ پێ ٨ in) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ھاوسەر |
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
مناڵ(ەکان) | 7 | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
باوان(ەکان) | دۆندینۆ (باوک) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
لە ساڵی ١٩٩٩ پێلێ ھەڵبژێردرا بەباشترین یاریزانی سەدەی بیست لە لایەن «IFFHS»ەوە لە ھەمان ساڵدا پێلێ ھەڵبژێردرا بە باشترین یاریزانی سەدە لە لایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی و پێلێ یەکێک بوو لە ١٠٠گرنگترین کەسایەتی سەدەی بیستەم ١٩٩٩، لە لایەن ڕێکخراوەی «IFFHS» بە باشترین یاریزانی ئەم سەدەیە ١٩٩٩ دیاری کرا، و یەکێک بوو لە براوەکانی خەڵاتی فیفای ئەم سەدەیە ٢٠٠٠، بەپێی «IFFHS» پێلێ سەرکەوتووترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێیە کە لە ١٣٦٣ یاریدا ١٢٨١ گۆڵی تۆمار کردووە بەڵام ئەمە ڕێژەییەکی نافەرمییە و ئەمە ڕیکۆردێکی جیھانییە لە کتێبی گینس تۆمار کراوە.
پێلێ دەستیکرد بە یاریکردن لە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی لەتەمەنی ١٥ساڵیدا و لە ١٦ ساڵیشدا پەیوەندی بە ھەڵبژاردەی بەڕازیلوە کرد، لەماوەی یاریکردن بۆ ھەڵبژاردەی بەڕازیل توانیویەتی ٣جامی جیھانی بۆ بەڕازیل بەدەستبێنێت لە ساڵانی (١٩٥٨-١٩٦٢-١٩٧٠)، و ئەو تاکە یاریزانە کە توانیویەتی ئەم ٣ جامە بەدەستبێنێت، پێلێ تاکە یاریزانە کە لە ٩٢ یاریدا توانیویەتی ٧٧ گۆڵ بۆ بەڕازیل تۆمار بکات، لە مێژووی یانەکەدا ئەو باشترین گۆڵکاری یانەکەیە. ئەو لە ساڵانی ١٩٦٢–١٩٦٣ توانی جامی کوپا لیبەرتادۆرس بۆ یانەکەی بەرێتەوە.
لە ساڵانی سەرەتادا لە زۆرینەی یارییەکانی تەنھا توانیویەتی گۆڵێک تۆمار بکات، پێلێ ناسرابوو کە دەیتوانی بە ھەردوو قاچی گۆڵ تۆمار بکات، و لە ژیانیدا خەڵاتی زۆری پێبەخشێندراوە وەک خەڵاتی تاکەکەسی و توانیویەتی دەستکەوتی بە کۆمەڵ بۆ یانەکەی بەرێتەوە کە لە کاروانی وەرزشیدا بە دەستی ھێناوە.
پێلێ لە ٢٣ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٤٠ لە لە شاری تریس کاراکۆس لە شەقامی میناس گریاس لە وڵاتی بەڕازیل لە دایک بووە، باوکی ناوی دۆندینھۆ بووە، یاریزانی تۆپی پێی یانەی فلۆمێنزی بووە، دایکیشی ناوی سیلستی بووە، و پێلێ دوو خوشک و برای گەورەی ھەبووە، وەکوڕەکەیان بە ناوی زانای ئەمریکی توماس ئێدیسنەوە ناو ناوە، و لە نێو خێزانەکەیاندا بە (دیکۆ) ناودێریان کردووە، دواتر لە ڕۆژانی قوتابییەتیدا ناوی پێلێی پێوە نووسا، کە گۆڵچیی یانەی ڤاسکۆ دی گاما ناوی پێلێ بوو، ئەویش ئەو ناوەی بە لاوە خۆشەویست بوو، ئیتر ھاوڕێیەکی بەو ناوەی بانگ کرد، کاتێکیش قوتابخانەی جێ ھێشت، پێلێ نەیدەزانی کە بە زمانی ئیرلەندایی پێلێ بە واتەی تۆپی پێ دێت، بەڵام لە زمانی (ھیبییەکان) بە واتەی (موعجیزە) دێت.
پێلێ لە باورۆ لە ساوپاڵۆ بە ھەژاری پێگەیشت، پێلێ پارەیەکی باشی دەستکەوت لەماوەی ئیشکردن لە قاوەخانە، پێلێ لەباوکییەوە فێری یاریکردن بوو کە ئەوکات لە یانەی ئەتلەتیکۆ مینیرۆ و فلۆمێنزی یاری دەکرد، بەڵام بە ھۆی ئەوەی لە ئەژنۆیدا تووشی پێکانێکی قورس بوو بە یەکجاری وازی لە یاریکردن ھێنا. باوکی توانای ئەوەی نەبوو کە پێداویستی وەرزشی بۆ پێلێ دابین بکات، پێلێ لە زۆربەی کاتەکانیدا بە قاچیکی بریندار و بە پێڵاوێکی خراپ یاری دەکرد،
پێلی دەڵێ تۆپی پێی ناوخۆی وای لێکردم کە ببمە یاریزانێکی باشتر، پێلی لەکاتی یاریکردن لە تۆرنۆمێنتێکدا لایەن چەند کەسێکەوە پێی وترا کە زۆر بچووکە بەڵام لە کۆتای تۆرنۆمێنتەکە توانی ۱٤ بۆ ۱٥ گۆڵ تۆمار بکات.
لە ساڵی ١٩٥٦دا، ئەو یاریزانە چووە یانەی سانتۆسی وڵاتەکەیەوە، کە ئەوە سەرەتای ژیانی پیشەگەریی بوو، لە یەکەم دەرکەوتنیدا، چاودێرانی وەرزشی، وەھایان لە قەڵەم دا، کە ئەو دەبێتە باشترین یاریزانی دنیا.
لە ساڵی ١٩٥٦ دا پێلێ پەیوەندی بە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی دەکات، یەکەم یاری خۆی لە تیپی باڵا لە ٧ی ئەیلوولی ١٩٥٦ لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بەرامبەر کۆرینتیانس دی سانتۆ ئاندرێ ئەنجامدا و ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کرد هەروەها هەر لەم یارییەدا یەکەم گۆڵی لەگەڵ یانەکەی تۆمار کرد کە بە ئەنجامی ٧-١ یارییەکەیان بردەوە. کاتێک وەرزی ١٩٥٧ دەستی پێکرد، پێلێ بووە یاریزانی پێکهاتەی سەرەکی یانەکە و لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بوو بە گۆڵکاری خولەکە. دوای دە مانگ لە گواستنەوەی بە شێوەیەکی پیشەگەرانە، بانگهێشتی هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی بەڕازیل کرا. دوای جامی جیهانی ١٩٥٨ و ١٩٦٢، یانە دەوڵەمەندەکانی ئەوروپا وەک ڕیال مەدرید و یۆڤانتۆس و مانچستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەیاندا بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوو. لە ساڵی ١٩٥٨ ئینتەرمیلان تەنانەت گرێبەستێکەکەی ئامادەکردبوو، بەڵام ئەنجێلۆ مۆراتی ناچار بوو گرێبەستەکەی بدڕێنێت لەسەر داوای سەرۆکی سانتۆس دوای ڕاپەڕینی هاندەرانی سانتۆس بۆ ڕێگری کردن لە گواستنەوەی پێلێ. هەروەها یانەی ڤالەنسیا ڕێککەوتنێکی ڕێکخست کە دوای مۆندیالی ١٩٥٨ پێلێی، بباتە یانەکەی بەڵام دوای ئاستەکانی لە پاڵەوانێتییەکەدا سانتۆس ڕەتیکردەوە یاریزانەکە بڕوات.لە ساڵی ١٩٦١ حکومەتی بەرازیل لە سەردەمی سەرۆک یانیۆ کوادرۆس پێلێی وەک "گەنجینەیەکی نیشتمانی" ناساند بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات. بەڵام لەکۆتایدا پێلێ مانەوەی خۆی لە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ڕاگەیاند دواتر لە ساڵی ١٩٥٨ یانەی سانتۆس بە یارمەتی پێلێ کە لەو ساڵە ٥٨ گۆلی تۆمارکرد بوو توانیان بەیەکەوە جامی پاولێستای بەڕازیل بەدەست بھێنن
لە ساڵی ١٩٧٢ پێلێ پەیوەندی کرد بە یانەی نیوڕک کۆمۆسی ئەمریکی، لە گەڵ ئەو یانەیەش دوو دەستکەوتی گرنگ بەدەست بھێنێت
یەکەمی یاری پێلەیە لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر ئەرجەنتین بوو لە یاریگای ماڕاکانا لە بەڕازیل ئەنجام درابوو کە لە یارییەکەیان تووشی شکست ھاتن بە ئەنجامی دوو گۆل بەرامبەر بە تاکە گۆلێک، کە تاکە گۆلی بەڕازیل ئەو تۆماری کردوو بووە یەکەم گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بوو تەمەنی ١٦ ساڵ و نۆ مانگ بوو، پێلێ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی توانیویەتی سێ ساڵ جامی جیھانیی فیفا بەدەست بھێنێت کە ئەمەش گرنگترین دەستکەوتە لە ژیانی پێلێ، پێلێ، دوایاریی نێودەوڵەتی خۆی، لە ١٨ـی یۆنیۆی ١٩٧١ـدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی یوگسلاڤیا ئەنجام دا، کە ئەو یارییە لە یاریگەی ڕیۆ دی جانیرۆ ئەنجام درا کە یارییەکە ٢ – ٢ کۆتایی ھات. بە گشتی پێلێ ٩٢ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی بەڕازیل ئەنجام دا، کە بەڕازیل ٦٧ یاریی بردەوە، لە ١٤ـیشدا شکستی دووچار ھاتبوو، ١١ـیش بەرامبەر بووبوو، ئەو کاتانەیشی کە پێلێ لە ھاوشانی (گارینچیا) یاریی کردووە، بەڕازیل ھیچ یارییەکەی نەدۆڕاندووە.
لە مۆندیالی ١٩٥٨ـدا، لە یەکەم یاریدا ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر یەکێتیی سۆڤیەتی پێشووی یاریی کرد، پێلێ لەو کاتەدا، ھەم بچووکترین یاریزانی ئەو مۆندیالە بوو، ھەمیش بە بچووکترین یاریزانی بەشداربوو لە ھەموو مۆندیالەکاندا داندرا، کە تەمەنی ھێشتا نەگەییشتبووە ١٨ ساڵان. یەکەم گۆڵی خۆی لە مۆندیالدا، بەرامبەر ھەڵبژاردەی وێڵز بوو، بەوەیش بووە بچووکترین یاریزان، کە لە مێژووی مۆندیالدا گۆڵی تۆمارکردبێت، لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا، ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا یاریی کرد، لەو یارییەدا پێلێ سێ گۆڵی تۆمار کرد و بەڕازیلی گەیاندە یاریی کۆتایی، بەوەیش بووە بچووکترین یاریزان، کە ھاتریکی لە مۆندیالدا تۆمار کردبێت و لەکۆتایدا توانیان بەیاریمەتی ھاوڕێکانی جامی جیھانی فیفیا ١٩٥٨ بەدەست بھێنن
لە یەکەم یاریی ئەو مۆندیالەدا، ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر مەکسیک یاریی کرد و پێلێ گۆڵێکی تێیدا بۆ ھاوڕێکانی دروست کرد، ھەروەھا گۆڵێکیشی کرد، ئەوەیش دوای ئەوە ھات کە چوار یاریزانی دژەھەڵبژاردەکەی یاریی پێ کرد و بەڕازیل یاریی یەکەمی ٢ – ٠ بردەوە. لە یاریی بەڕازیلدا بەرامبەر ھەڵبژاردە چیکۆسلۆڤاکیای ئەو کات، پێلێ تووشی پێکان ھات، بۆیە لە جێگەی ئەو (ئەماریلدۆ) لەو پاڵەوانییەتییەدا یارییەکانی دیکەی ئەنجام دا و بەڕازیلیش بۆ جاری دووەم لەسەر یەک مۆندیالی بردەوە، کە لەوەدا یاریزان (گارینچیا) سەرۆکایەتیی بەڕازیلی کرد و بووە باشترین یاریزانی مۆندیالەکە.
پێلێ لەو مۆندیالەدا، بووە تاکە یاریزان کە لە سێ مۆندیالی لەسەریەکدا گۆڵی تۆمار کردبێت، کە گۆڵێکی لە لێدانی ڕاستەوخۆوە بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بولگاریا تۆمار کرد، بەڵام بەڕازیل لەو مۆندیالەدا لە خولی یەکەم و دەر نرا، ئەوەیش لە دوای مۆندیالی ١٩٣٤ەوە، یەکەمجار بوو بەڕازیل لەو قۆناغەدا دوور بخرێتەوە. لە دوای ئەو پاڵەوانییەتییەیش، پێلێ لێدوانی دا و گوتی: نامەوێت جارێکی دیکە لە مۆندیالدا یاریی بکەم
ئەو کاتەی پێلێ لە لایەن ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە لە ساڵی ١٩٦٩ بانگھێشت کرا، سەرەتا ڕەتی کردەوە، بەڵام دواتر قبووڵی کرد و لە یاریی پاڵاوتنی مۆندیالدا، ٦ گۆڵی تۆمار کرد، کە دواتر مۆندیالی ١٩٧٠ـی مەکسیک، بۆ پێلێ بووە دوامۆندیال کە تێیدا وەکو یاریزان بەشدار بێت. پێکھاتەی بەڕازیل لەو مۆندیالەدا، زۆر لە پێکھاتەی مۆندیالی ١٩٦٦ گۆڕابوو، کە گارینچیا، نیلتۆن سانتۆس، جیلما سانتۆس و جێلمار) ـی تێدا نەبوو، بەڵام پێلێ و ڕیڤیلینۆ و گارزینھۆ و جێرسۆن و تۆستا و کۆڵدواڵدۆ مابوون، کە ئەوانە بە باشترین یاریزانانی بەڕازیل لە مێژوودا دادەنرێن. پێلێ لە قۆناغی یەکەمی ئەو مۆندیالەدا ٢ گۆڵی تۆمار کرد، کە یەکەمیان بەرامبەر چیکۆسلۆڤاکیا و دووەمیشیان بەرامبەر ڕۆمانیا بوو، کە لە ڕێگەی لێدانی ڕاستەوخۆوە دەستی خست. پێلێ ڕۆڵی لە سەرکەوتنەکانی بەڕازیلدا ھەبوو، ئەویش لە ڕێگەی دروستکردن و تۆمارکردنی گۆڵەوە، لە یاریی کۆتاییشدا کە کەوتنە بەرامبەر ئیتاڵیا، پێلێ یەکەم گۆڵی بە لێدانی سەر تۆمار کرد، ئەوەیش بە شێوەیەکی زۆر جوان بوو، بازدانێکی زۆر جوانی کرد، دواتر دوو گۆڵی دیکەی بۆ ھەریەک لە ھاوھەڵبژاردەکانی (گارزینھۆ و کارلۆس ئەلبێرتۆ) دروست کرد و بەڕازیل یارییەکەی ٤ – ١ گۆڵ بردەوە و بووە خاوەن سێیەمین مۆندیال لە مێژوودا. لە دوای یارییەکە، یاریزانێکی ئیتاڵیا، ئەوەی گوت کە پێلێ لە بەرگ و جەستەی مرۆڤ دروست نەکراوە.
پێلێ لە ماوەی ژیانیدا سێ جار هاوسەرگیری کردووە، و چەندین پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە، چەندین منداڵی هەیە.لە ٢١ی شوباتی ١٩٦٦، پێلێ لەگەڵ رۆزماری دۆس ریس شۆڵبی هاوسەرگیری کرد. دوو کچ و کوڕێکیان هەبووە: کێلی کریستینا (لەدایکبووی ١٣ی ژانویەی ١٩٦٧)، جێنیفر (لەدایکبووی ١٩٧٨) و کوڕەکەیان ئێدسۆن (لەدایکبووی ٢٧ی ئابی ١٩٧٠). لە ساڵی ١٩٨٢ لەیەکتر جیابوونەوە.[1]لە ساڵی ١٩٨١ تا ١٩٨٦ پێلێ پەیوەندییەکی ڕۆمانسی لەگەڵ پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی شوکسای هەبوو.[2] لە نیسانی ساڵی ١٩٩٤، پێلێ هاوسەرگیری لەگەڵ دەروونناس و گۆرانیبێژ ئاسوریا لیمۆس سایکێساس کردووە، کە لە ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٩٦ دوانەیەکی لەدایکبوو، لە ساڵی ٢٠٠٨ جیابوونەتەوە.[3]جگە لە منداڵەکانی ژیانی هاوسەرگیری، دوو منداڵی دیکەی لە پەیوەندییە سۆزدارییەکانی پێشووی هەبووە، لەنێویاندا کچەکەی، ساندرا ماچادۆ، کە لە ساڵی 1964 لە پەیوەندی لەگەڵ ئەنیزیا ماچادۆی خزمەتکاری ماڵەوەی لەدایکبووە، کە ساڵانێکی زۆر تێکۆشا بۆ ئەوەی پێلێ دان بەوەدا بنێت کە کچەکەیەتی، بەڵام ئەفسانە هەر رەتیکردەوە پشکنینی DNA ئەنجام بدات.لە ساڵی ٢٠١٦ هاوسەرگیری لەگەل مارسیا ئاوکی خەڵکی ژاپۆن ئەنجامدا .[4]
پێلێ کە کەسێکی کاسۆلیکیی بوو، جلێکی واژۆکراوی بەخشییە پاپا فرانسیس. بە یاوەری تۆپی پێیەکی واژۆکراوی ڕۆناڵدۆ.
پێلێ لە ماوەی ژیانیدا تووشی چەندین کێشەی تەندروستی بوو ، ساڵی ١٩٧٧ لە نەشتەرگەرییەکدا گورچیلەی ڕتسنی دەرهێنرا،[5] لە ساڵی ٢٠١٢ نەشتەرگەری سەرکەوتووی بۆ بڕبڕەی پشتی کرا. لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە تیروپشکی جامی جیهانی فیفای ٢٠١٨ی مۆسکۆ لە سەرکووسی گەڕۆک دەرکەوت.[6]دوای مانگێک بەهۆی تێکچوونی تەندرووستیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە.[6] لە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی هەوکردنی بۆڕی میزەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرا و نەشتەرگەری بۆ لابردنی بەردی گورچیلەی بۆ کرا.[7] لە شوباتی ٢٠٢٠ ئیدینهۆی کوڕەکەی رایگەیاند کە باوکی دوای نەشتەرگەرییەکەی کە بۆ رانی کرابوو ناتوانێت بە پێ بڕوات.[8]لە ئەیلوولی ٢٠٢١، پێلێ نەشتەرگەری بۆ لابردنی گرێیەک لە لای ڕاستی قۆڵۆنەکەی کرد. [9]هەرچەندە کێلی کچە گەورەکەی ڕایگەیاند کە "دۆخی باشە"، بەڵام چەند ڕۆژێک دواتر بەهۆی تێکچوونی تەندروستیەوە گەیەندرایەوە بۆ چاودێری چڕ،[10]لە راپۆرتە پزیشکییەکەیدا دەرکەوت، تووشی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان بووە، بەڵام رۆژ بە رۆژ دۆخی تەندروستی تێکدەچوو .٢١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی ئالبێرت ئانیشتاینی شاری ساوپاولۆ رایگەیاند" شێرپەنجە لە جەستەی پێلێ-دا بڵاوبووەتەوە و گورچیلەکانی پەکیان کەوتووە و دڵیشی تەواو نییە و پێویستی بە چارەسەر و گرنگیدانی چڕ و تایبەتە." [11][12]ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە نەخۆشخانەی ئالبێرت ئانیشتاین بەهۆی شێرپەنجەوە ڕاگەیەندرا.[13]
لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، پێلێ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە شاری ساوپاولۆی بەڕازیل کۆچی دوایی کرد. جۆ فراگا بریکارەکەی مردنی پشتڕاستکردەوە. پێلێ لە ساڵی ٢٠٢١ەوە چارەسەری شێرپەنجەی قۆڵۆنی بۆ دەکرا و ماوەی مانگی ڕابردووش بەهۆی چەندین نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.[14][15]
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی پێلێ هەریەکە لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کیلیان مباپێ و لیۆنێل مێسی و نەیمار و محەممەد سەلاح و ئەشرەف حەکیمی و ئێرلینگ هالاند و کەسایەتییە وەرزشییە گەورەکانی دیکە هاوخەمی خۆیان دەربڕی. [16] [17] [18] بڕیارە لە ٢ و ٣ی ژانویەی ٢٠٢٣ پرسەی پێلێ لە یاریگای سانتۆس بەڕێوەبچێت. [19] [20] دوای پرسەکە، پێلێ لە میمۆریال نێکرۆپۆل ئیکومێنیکا بە خاک دەسپێردرێت. [21]
یانە و ھەڵبژاردە | یاری | گۆل | ڕێژە |
---|---|---|---|
یانەی سانتۆسی بەڕازیلی | ١١٢٠ | ١٠٨٧ | ٠٫٩٧ |
یانەی نیۆڕک کۆمسی ئەمریکی | ١٠٧ | ٦٤ | ٠٫٦٠ |
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل | ١٠٧ | ٩٥ | ٠٫٨٩ |
یانەی تر | ٣٢ | ٣٦ | ١٫١٢٥ |
کۆی گشتی | ١٣٦٦ | ١٢٨٢ | ٠٫٩٤ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.