پێرستی وەرزەکانی ئەفسانەی کۆرا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەفسانەی کۆرا زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکییە کە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروست کراوە. زنجیرەکە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٢ لە کەناڵی نیکلۆدیۆن پەخشکرا.[1][2][3] کە تەواوکەری زنجیرەی پێش خۆیەتی، زنجیرەکە لە جیھانێکیی خەیاڵیدا ڕوودەدات کە لە کلتوورێکی ئاسیاییی چینی وەرگیراوە، و خەڵکانێک لەو جیھانە نیشتەجێن کە دەتوانن توخمەکانی ئاو، زەوی، ئاگر یان ھەوا دەستکاری بکەن لەڕێگەی توانایەک کە پێی دەوترێت «ملکەچپێکردن». کەسێکیش بوونی ھەیە بە ناوی ئەڤەتار، و توانای ئەوەی ھەیە ھەموو چوار توخمەکە ملکەچ پێبکات. کۆرا پاڵەوانی زنجیرەکەیە، لەدوای ئەڤەتار ئانگ دەبێت ھاوسەنگی جیھانەکە بپارێزێت. لە چوار وەرز و بە کۆی ٥٢ ئەڵقە بەرھەم ھێنراو.[4][5]