پێدرۆ پاسکال
ئەکتەرێکی ئەمریکی-چیلی / From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆسێ پێدرۆ بالماسێدا پاسکال (بە ئیسپانی: José Pedro Balmaceda Pascal؛ لەدایکبووی ٢ی نیسانی ١٩٧٥) ئەکتەرێکی ئەمریکی لەدایکبووی چیلییە. دوای نزیکەی دوو دەیە بە ڕۆڵی بچووک لە فیلم و تەلەڤیزیۆندا، پاسکال بەھۆی ڕۆڵی ئۆبێرین مارتێل لە وەرزی چوارەمی زنجیرەی خەیاڵیی ئێچ بی ئۆ بە ناوی کایەی تەختە پاشایەتییەکان و ڕۆڵی خاڤیێر پێنیا لە زنجیرەی تاوانکاریی نێتفلیکس بە ناوی نارکۆس (٢٠١٥–٢٠١٧) ناوبانگی دەرکرد. لە ٢٠١٩ەوە وەک کەسایەتیی سەرەکی ماندەلۆریان لە زنجیرەی جەنگی ئەستێرەکانی دیزنی+ و دووبارە لە فیلمی کتێبی بۆبا فێت (٢٠٢٢) ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە. لە ٢٠٢٣ەوە ڕۆڵی جۆڵ میلەر لە زنجیرەدرامای ئێچ بی ئۆ بە ناوی دوایینی ئێمە بینیوە. گۆڤاری تایم لە ٢٠٢٣دا بە یەکێک لە ١٠٠ کەسە کاریگەرەکانی جیھان ناوی پاسکالی بردووە.
پێدرۆ پاسکاڵ | |
---|---|
خۆسێ پێدرۆ بالماسیدا پاسکاڵ | |
لەدایکبوون | ٢ی نیسانی ١٩٧٥ |
نیشتەجێی | شاری شاری نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوەکانی تر | پاسکاڵ بالماسید ئەلێکساندەر پاسکاڵ |
خوێندنگە | زانکۆی نیویۆرک بی ئێف ئەی |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٩٦–ئێستا |
ئایین | نەزانینخوازێک لیبڕاڵێکی پێشکەوتنخواز |
خێزان | لوکس پاسکاڵ (خوشک) |
واژوو | |
لە دەرەوەی تەلەڤیزیۆن، پاسکال لە فیلمەکانیشدا دەرکەوتووە، لەوانەش: نووسینگەی دەستکاریکردن (٢٠١١)، شورا مەزنەکە (٢٠١٦)، پیاوی پاشا: بازنەی زێڕین (٢٠١٧)، یەکسانکەر ٢ (٢٠١٨)، تریپڵ فرۆنتێر (٢٠١٩)، ژنی سەرسووڕھێنەری ١٩٨٤ (٢٠٢٠)، قورسایی بەرگە نەگیراوی بەھرەی گەورە (٢٠٢٢).