From Wikipedia, the free encyclopedia
پیاوێک کە ئۆڤێی پێ دەوترا (بە ئینگلیزی: A Man Called Ove) یەکەم ڕۆمانی نووسەری سوێدی فرێدریک بەکمەنە. ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠١٢ لە سوێد بڵاو کرایەوە و لە ھەمان ساڵدا زۆرتر لە ٦٠٠ ھەزار دانەی لێ فرۆشرا. وەرگێردراوەتە سەر زۆرتر لە ٣٠ زمان و پلەی یەکەمی لە پێڕستی پڕفرۆشترین کتێبەکانی سوێد و نیویۆرک تایمزدا بەدەست ھێنا. فیلمێک بە ھەمان ناونیشانی ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠١٦ دەرچوو.
نووسەر | فرێدریک بەکمەن |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | En man som heter Ove |
وڵات | سوێد |
زمان | سوێدی |
چەشن | ڕۆمان |
بڵاوکەرەوە | Washington Square Press (US) |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢٠١٢ سوێدی ٢٠١٣ ئینگلیزی |
جۆری کتێب | چاپکراو |
لاپەڕەکان | ٣٦٨ لاپەڕە (ئینگلیزی) ٣٤٧ لاپەڕە (سوێدی) |
ژپنک (ISBN) | 978-1-4767-3802-4 |
ڕۆمانەکە لەبارەی پیاوێکی ٥٩ ساڵە بە ناوی ئۆڤێدایە کە زۆر کەمدوێیە و ئەخلاق گران دیارە؛ ئۆتۆمۆبیلێکی سابی ھەیە و پێی وایە کەسایەتیی ھەموو کەسێک بەو ئۆتۆمۆبیلەی سواری دەبێت دیاری دەکات. ئۆڤێ خۆشی لە پشیلەکان نایەت، بەڵام ھاوسەرەکەی کە لە چیرۆکەکەدا لە ژیاندا نەماوە ھەتا بڵێی حەزی لە پشیلە و کتێب خوێندنەوە بووە. پەیوەندیی ئۆڤێ لەگەڵ سۆنیا، بێ ھاوتا و تایبەتە بە شێوەیەک کە لە بەشێک لە ڕۆمانەکەدا ھاتووە: «ئەگەر کەسێک لە ئۆڤێی بپرسیبا جاران چۆن ژیاوە، ئۆڤێ دەیوت تا پێش ناسینی سۆنیا، من قەت نەژیاوم، و لەوەتەی مردووەش ھەر وا».
ئۆڤێ زۆر دڵتەنگی ھاوسەرەکەیەتی، چەندین جار ھەوڵ دەدات خۆی بوکوژێت، چونکە بەبێ سۆنیای ھاوسەری ئیتر ژیان ھیچ واتایەکی بۆی نەماوە، بەڵام سەرکەوتوو نابێت و ناتوانێ خۆی بکوژێت، چونکە دراوسێکانی بەردەوام دەچنە لای و داوای یارمەتی لێ دەکەن و ھەر کات دەیھەوێ خۆی بکوژێت کەسێک یان ڕووداوێکی نەخوازراو ڕێی لێ دەگرێت. ئۆڤێ وردەوردە پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی باشتر دەبێت.[1]
فیلمێکی سوێدی بە ھەمان ناو نیشانی ڕۆمانەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ دا بڵاو بوویەوە. نووسەر و دەرھێنەری فیلمەکە ھانس ھۆڵم بوو. ڕۆڵف لاسگورد لەم فیلمەدا ڕۆڵی ئۆڤێ دەگێڕێت. فیلمەکە بۆ شەش خەڵات کاندید کراوە، کە دوو خەڵاتی بەدەست ھێناوە لە ٥١ـەمین خەڵاتی گولدبەگ لە ساڵی ٢٠١٦.[2][3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.