پۆلیسی ژاپۆن (لێکۆڵەر کۆنان)
From Wikipedia, the free encyclopedia
پۆلیسی ژاپۆن (بە ژاپۆنی: 日本警察، بە ئینگلیزی: Japan police) بریتییە لە لایەنی بەرپرس لە جێبەجێ کردنی یاسا لە ژاپۆندا، ئەوان بریتیین لە یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنان، کە لە لایەن نووسەر گۆشۆ ئۆیاماوە دروست کراوە. و پۆلیسی ژاپۆنی دابەش دەبێت بۆ چەند بەشێک بەپێی ناوچەکان، وەک پۆلیسی تۆکیۆ، شیزوئۆکا، ئۆساکا، گونما، ناگانۆ، کاناگاوا، نارا، کیۆتۆ و سایتاما. و ھەموو بنکەیەکی پۆلیسی ناوچەکە شوێنی بنکەی پۆلیسی ھەرێمی لە پارێزگاکەی دەکەوێت بێجگە لە پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت و پۆلیسی ھۆکایدۆ.[1]
پۆلیسی ژاپۆن بەشی پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت | |
---|---|
کەسایەتیی لێکۆڵەر کۆنان | |
یەکەم دەرکەوتن | ئەنیمێ: زنجیرەی ١ (بەناوبانگترین لێکۆڵەری ئەم سەدەیە) مانگا: ژمارەی ١ (تاوانی کوشتنی ڕێگای مەرگ) |
دروستکراوە لەلایەن | گۆشۆ ئۆیاما |
دەنگ | شویچی ئیکیدا |
پرۆفایل | |
نەتەوە | ژاپۆن |
پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت (بە ژاپۆنی: 警視庁، بە ئینگلیزی: Tokyo Metropolitan Police) ئەو بەشەیە کە زۆرترین دەرکەوتنی ھەیە لە زنجیرەی کۆناندا ئەمەش چونکە ڕووداوەکانی چیرۆکە سەرەکییەکە ھەموو کات لە تۆکیۆی پایتەخت ڕوو دەدات. سەرۆکایەتی پۆلیسی تۆکیۆ لە لایەن باوکی ھاکوبا ساگورووە دەکرێت. و زۆرێک لە لێکۆڵەر و پشکنەرەکان لە پۆلیسی تۆکیۆدا کار دەکەن وە لێیان میگۆری و واتارو تاکاجی و میواکۆ ساتۆ و یۆمی و شیراتۆری نیزابۆرۆ و چیبا و ماتسۆدا جینپێ (مرد لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا).[2][3][4]