![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e9/Serial_Podcast.jpg/640px-Serial_Podcast.jpg&w=640&q=50)
پۆدکاست
From Wikipedia, the free encyclopedia
پۆدکاست (بە ئینگلیزی: Podcast) شێواز یان ڕێگایەکە بۆ بڵاوکردنەوەی زنجیرە بەرنامەیەکی تۆمارکراوی دەنگی، کە ڕێگە بە بەکارھێنەران دەدات دایبەزێنن یان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بەئاسانی گوێی لێبگرن. بەشێوەیەکی گشتی، لە پۆدکاستەکان قسەر لەسەر بابەتێکی دیاریکراو دەکرێت بەتایبەت لەو باسانەی کە لە ڕۆژگاری کاتی پۆدکاستەکە ڕوودەدەن.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e9/Serial_Podcast.jpg/640px-Serial_Podcast.jpg)
زۆرێک لە پۆدکاستەکان خاوەن بەستەر یان وێبگەی تایبەت بەخۆیانن کە زانیاری دەربارەی ئەڵقەکان دەنووسن، لەگەڵ کورتەیەک لەسەر ژیانی میوان و پێشکەشکارەکان، ھەروەھا شوێنی پێشنیار ناردن و دانانی بۆچوون بۆ گوێگران دەکەنەوە.
تێچوو و کڕینی پۆدکاستەکان کەمە، زۆربەی پۆدکاستەکانیش بەخۆڕایی بەردەست دەکرێن، بەشێک لە پۆدکاستەکان بەپارەن. لەھەمان کاتدا، دەشێت لە ناوەڕۆکی پۆدکاستەکان ناوەڕۆکی پڕووپاگەندەی بازرگانی و ڕێکلام بوونی ھەبێت، ئەمەش بۆ سوودوەرگرتنێکی ماددییە بۆ گرووپی پۆدکاستەکە.
پاڵنەری جۆراوجۆر لەپشت هاندانی خەڵک هەیە تاکوو پۆکاست بکەن. بەرهەمهێنەری پۆدکاست، کە زۆربەی کات خودی پێشکەشکارەکەیە، لەوانەیە بیەوێت زانیاری، بۆچوون و هەستە تایبەتییەکانی خۆی لەڕێگای پۆدکاستەوە دەرببڕێت، ئەمەش لەپێناو گەیشتنی بە خەڵکێکی زۆر و درووستکردنی کاریگەری.