پواز
مەکینەیەکی ساکار From Wikipedia, the free encyclopedia
مەکینەیەکی ساکار From Wikipedia, the free encyclopedia
پواز (بە ئینگلیزی: Wedge) ئامێرێکی سادەیە و ئامڕازێکی سێگۆشەییە، بریتییە لە دوو ڕووی لێژ بە یەکەوە دەجووڵێن، زۆربەی کات بۆ شت بڕین بەکاردەھێنرێت.[1] پواز ھێزێکی دەستکەوتووی گەورەتر دروست دەکات لەو ھێزەی تۆ بەکاریدەھێنیت لەسەر پوازەکە بەڵام لەسەرڕوویەکی زیاتر. چەقۆ نموونەی پوازێکی باوە دەتوانیت سێوێک ببڕیت و بە دوو نیوە و جیایان بکەیتەوە بۆ ڕاست و چەپ بەھۆی ھێزێکی کەمەوە. لە بەکارھێنانەکانی تری پواز: (زمانەی کێلۆنی دەرگا، گاسنی زەوی کێڵان، سەری دەمە تەور، ئەسکەلە).[2][3]
ھەرچەندە پواز درێژتر و تەنکتر بێت سوودە میکانیکییەکەی زیاتر دەبێت، ھەر لەبەر ئەم ھۆیەشە شتەکان دەبڕێت. تەور و چەقۆ باشتر شتەکان دەبڕن ھەر کاتێک تیژ بکرێن. واتە پوازەکە ھەتاوەکو تەنکتر بێت ئەو کاتە پواز ھێزی کارپێکراوی کەمتری پێویست دەبێت، دەتوانرێت سوودی میکانیکیی پواز بزانین بە دابەشکردنی درێژیی پواز لەسەر ئەستوورییە گەورەکەی.[4] و بەم پەیوەندییە بیرکارییە دەردەبڕێت:
سوودی میکانیکیی پواز = درێژیی پواز /ئەستوورییە گەورەکەی
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.