پلاکی پریشکدار
From Wikipedia, the free encyclopedia
پلاکی پریشکدار(بە ئینگلیزی:spark plug) پلاکی پریشکەدار بریتییە لە بەشێکی سەرەکی لە بزوێنەی سوتەمەنی و شێوێنەکەی دەکەوێتە بەشی سەرەوەی بزوێنەر و لەسەر سەری سیلیندەر جێگیر دەکرێت و ھەر سیلیندەرە و پلاکێکی ھەیە، ئیشی پلاک لە بزوێنەردا دروست کردنی تەقینەوەیە لە ژووری سووتان بەھۆی پریشکدانی کارەبا بە ڤۆڵتییەکی زۆر بەرز لە ناو ژووری سووتان دا، کارپێکردنی پلاک لە ڕێگەی بەشی کارەبای بزوێنەرەوەیە و سیستەمی تایبەت بەخۆی ھەیە بۆ دیاریکردنی کاتی پریشکدانەکە و ھەموو پلاکەکانی بزوێنەرێک پەیوەندیان بەیەکەوە ھەیە، پلاک بەشێکە کە بەھۆی بوونی کێشە تێیدا بزوێنەرەکەمان باش کارناکات و کاریگەری تەواوەتی ھەیە لەسەر زەبری ئۆتۆمۆبێلەکە.
![]() | ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (حوزەیران ٢٠٢١) |
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/6/6a/Sparkplug.jpg)
لە ساڵی ١٨٦٠ (ئیتێنی لینیۆر) پلاکی کارەبای دروست کرد و بۆ بزوێنەری گاز بەکاری ھێنا، دوای ئەوە بۆ یەکەم جار لە بزوێنەری سووتانی ناوەکی لەڕێگەی پستنەوە بەکاریھێنا. (لینێۆر) بەگشتی بڕوای بە داھێنانەکەی خۆی ھەبوو کە پلاکی کارەبای بوو ھەندێک سەرچاوە داھێنانەکەی (ئێدمۆند بەرگەر)یان پێباشبوو کە کۆچبەر بوو لە (تۆگۆ) کە پلاکی پریشک دانی ئاگری دروست کردبوو لە ساڵی ١٨٣٩، ھەرچەندە لە پێشانگا پیشانی دا بەڵام نەیتوانی داھێنان نامە لەم پلاکەدا بە دەست بھێنێت.
ھەر بە زوویی دوو داھێنان نامە لەسەر پلاکی پریشکدانی ئاگر درا بە سێ زانا لە ساڵی ١٩٨٩ یەکەم زانا نیکۆلا تێسلا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە داھێنان نامەی ٦٠٩ و ٢٥٠ بۆ(دانانی سیستەمی کات بۆ درە\وستبوونی سووتان لە ژووری سووتان) لە ساڵی ١٨٩٨، دووەم زانا (فرێدریک ڕیچارد)ە کە داھێنان نامەی (GB 24859)ی وەرگرت لە ھەمان ساڵدا، زانای سێیەم (ڕۆبێرت بۆسچ) ە کە داھێنان نامەی (GB 26907)ی وەرگرت لە ھەمان ساڵدا. تەنھا داھێنان کە بوو بە بازرگانییەکی درێژ خایەن ھی ئەندازیار(ڕۆبێرت بۆسچ) بوو کە داھینانەکەی دروست کردنی پلاکێک بوو کە بەرزترین ڤۆڵتییەی ھەبوو ئەمەش وای دەکرد کە سووتانێکی ڕێک و پێک لە بزوێنەرەکەدا دروست بکات و لە بزوێنەری (گۆتڵۆب ھۆنۆڵد) بەکاری ھێنا و ئەمەش بە پێشکەوتنێکی باش لە مێژووی (پلاکی سووتان لە بزوێنەردا) دانرا، لە پاشکۆی چاکبوونی پیشەسازی بایەخ درا بە (ئەلبێرت کامپیۆن) کە لەگەڵ براکانی لە یەک شوێن نیشتەجێ بوون کوڕەکانی و (ئۆلیڤەر)ی برایشی لەگەڵی بوون، ئەم کوڕانە لەگەڵ مامیان برەویان بە پیشە سازییەکەی باوکیان دا و (کانێڵم لی گوینێس) ھاتە پاڵیان و برەویان بە براندی (K L G) دا، و (ھێلین بلەیر بارتلێت) کە ھاورێییان بوو کارێکی باش و زۆر گرنگی کرد لەگەڵیان بۆ دروست کردن و بەرەو پێشبردنی ئەم براندە لە ساڵی ١٩٣٠.
پلاک پەیوەست کراوە بە ڤۆڵتییەیەکی بەرزەوە لە ڕێگەی کارەبادان بە کۆیلەکە یاخود ئامێری بەرھەم ھێنی کارەباوە(magneto)، تەزوو بەکۆیلەکەدا دەڕوات و ڤۆڵتییە بەرز دەبێتەوە لە نێوان ناوەڕاست و جەمسەری پلاکەکەدا، لە سەرەتادا تەزوو ناتوانێت بڕوات بەھۆی تێکەڵ بوونی ھەوا و سوتەمەنییەوە لە ناوچەی سووتانی بزوێنەردا، بەڵام دواتر چۆن ڤۆڵتیە بەز دەبێتەوە لە ھەمان کات دا پێک ھاتەکان دەگۆڕێن و لە جەمسەرەکاندا ڤۆڵتییە سەردەکەوێ بەسەر نەگەیەنەری کارەباییدا لەناو گازدا، گازەکە بارگاوی دەبێت و و گازی بارگاوی ڕێگە بە تێپەڕبوونی کارەبا دەدات بەناو کونەکە (gap)دا و پلاک لە کاتی ئاسایدا بۆ بەخشینی پریشکەی ئاگر بە ژووری سووتان پێویستی بە ١٢٠٠٠–٢٥٠٠٠ ڤۆڵت ھەیە یاخود زیاتر بۆ کردنەوەی ئاگرێکی گونجاو لە ژووری سووتانی بزوێنەرەکەدا ھەرچەندە دەتوانێت بگات بە ٤٥٠٠٠ ڤۆڵت و لەکاتی تەواو بوونی کردارەکەدا ڤۆڵتییە زیادەکە کۆدەکرێتەوە و ئەمەش ھاوکارمان دەبێت بۆ بەدەست ھێنانی پریشکدانێکی گەرمتر و ماوە درێژتر.
کاتێک کە تەزوو دەردەپەڕێت لە کونەکەوە(gap) ەکەوە پلەی گەرمی ئەو شوێنەی کە سووتانەکەی تێدا ڕوودەدات نزیک دەبێتەوە لە 6000k و ئەم گەرمبوونی شوێنی پریشکدان ھاوکارە بۆ بارگاوی کردنی کونەکە و ئەمەش وا دەکات کە وەک تەقینەوەیەکی بچووک سەتانەکە ڕووبدات و پەستانێکی زۆر لەسەر پستنەکە دروست بکات و جوڵە لە ئۆتۆمۆبێلەکە دروست بێت
، گەرمی و ھێزی پەستانی سوتەمەنییەکە کارلێک دەکەن پێکەوە لە کۆتای پریشک دانەکەدا تۆپەڵێکی بچووک لە ئاگر لە ناو کونەکەدا لەلایەن سوتەمەنییەکەوە دەسوتێنرێت و قەبارەی ئەو تۆپەڵە ئاگرە یاخود ناوکەکەی پەیوەستە بە پێکھاتەی تەواوەتی تێکەڵی ھەواو سوتەمەنییەکەوە لە نێوان جەمسەرە کارەبایییەکاندا و ھەنگاوی سووتانی ھەڕەمەکی لە کاتی پریشکداندا کە ناوکێکی بچووک بزوێنەر کار پێدەکات ماوەی سووتانی دوا دەکەوێت بەڵام ناوکێکی گەورە کاتەکەی پێش دەخات و دوا ناکەوێت.