From Wikipedia, the free encyclopedia
پریپیات (ئۆکراینی: Прип'ять، Prýp'jat )(ڕووسی: Припять) شارێکی مۆتەکە ئامێزە لەباکوری ئوکراینا،نزیک بەسنوری ڕووسیای سپی .
ناونانی بە پریپیات بۆ ڕووباری پریپیاتی نزیک شارەکە دەگەڕێتەوە،ئەم شارە لە ڕێکەوتی ٤ فێبرایەری ١٩٧٠ دروست کراوە ،کە تایبەتمەند بووە بۆ بەرھەم و چاڵاکیە ئەتۆمیەکانی یەکێتی سۆڤیەت،تایبەت بە وێستگەی چیرنۆبڵ بۆ ووزەی ناوەکی،لەساڵی ١٩٧٠ بەشێوەیەکی فەرمی ناسێندرا،کەژمارەی دانیشتوانی ٤٩٣٦٠کەس دەبوو لە ڕۆژێک بەر لە ڕوودانی کارەساتەکەی چیرنۆبڵ .
ئەم شارە دەکەوێتە ناوچەی کارگێڕی ئیڤانکێڤ ڕایۆن ،بەڵام دوای چۆڵبوونی خراوەتە سەر ناوچەی کارگێڕی کیڤ ،ئەم شارە لەکاتی ئێستا دا لەلایان وەزارەتی فڕیاگوزاری لەناکاوی ئۆکراینی سەرپەرشتی دەکرێت بەتەواوی شارەکەو ناوچە کانی دەوروبەری(ئەو ناوچانەی بەر تیشکی چالاکی ئەتۆمیەکەی چیرنۆبڵ کەوتوون).
گەیشتن بەم شارە وەک گەیشتنە بە سەربازگەیەک ،چونکە زۆڕ ڕێوشوێنی سەربازی توند گیراوەتە بەر بۆ پاراستنی ،کە بە پاڕێزگراوترین شارەکانی یەکێتی سۆڤیەت ھەژماردەکرێت.وە ئەم شارە وەک بەرھەمێکی ئەندازیاری ئەتۆمی سۆڤیەت ھەژمار دەکرێت و خاوەنداریەتەکەشی بۆ ئەو دەگەڕێننەوە.لەبنەڕەت دا شوێنی ئەم شارە بە دووڕی ٢٥ کم لە ناوەندی شاری کیڤ دیاری کرا بەڵام لەسەر داواکاری ئەکەدیمیای ئۆکراینی بۆ زانست بۆ شوێنی ئێستای گوازراوەتەوە کە ١٠٠ کم لەناوەندی کیڤ دوورە،بەناوی وێستگەی کارەبایی ئەتۆمی پریپیات ، دوای تەنھا دوو ڕۆژ لە ڕوودانی کارەساتەکە ئەم شارە چۆڵ کراو داخرا تاوەکو ئێستا.
لەساڵی ١٩٨٦ شاری سڵاڤوتچ درووست کرا وەک شوێنگرتەی پریپیات ،دوای ڕووداوەکەی چیرنۆبڵ،کە بە دووەمین گەورە شار دادەنرێت کە کرێکار و ئەندازیار و زاناکانی وێستگەی کارەبای پریپیاتی لەخۆگرتبێت (CIS).
یەکێک لەوێنە ھەرە ناواز و سەرنج ڕاکێشانی شارەکە وێنەی چەرخ و فەلەکەکەی پریپیاتە کە چەندین ساڵە بەکارنەھێنراوە و وەک خۆی ماوەتەوە ،کەوتۆتە ناوەڕاستی شارەکە لە باخچەیەکی گشتی شارەکە.
ئاماری ڕووداوەکانی شارەکە لە ١ژەنیوەری ١٩٨٦
ئێستاک دڵە ڕاوکێیەکی زۆر ھەیە لە دڵی گەشتیاران و سەردان کەرانی شارەکە و دەوروپشتی شارەکە،ئێستا چەندین کۆمپانیای ئۆکراینی ھەن کە گەشت بۆ گەشتیاران ڕێک دەخەن و ڕێبەریان دەکەن لە نیشان دانی شارەکە.ئێستا ئاستی تیشک دانەوەکان بۆ بڕێکی زۆر دابەزیوە لەچاو ھەڵسەنگاندنەکانی ساڵی ١٩٨٦ ،کە ئاستی تیشکدانەوەکان لە یەک مایکرۆسێڤێت زیاتر بەرز نابێتەوە لەکاژێرێکدا لەزۆرینەی شوێنەکانی شارەکە .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پریپیات تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.