پاڵەوانییەتی تۆپی بالەی خانمانی ئەورووپای ٢٠١٩
From Wikipedia, the free encyclopedia
پاڵەوانییەتی تۆپی بالەی خانمانی ئەورووپای ٢٠١٩ خولی ٣١ھەمینی تۆپی بالەی خانمانی ئەورووپایە . لەلایەن فیدراسۆنی تۆپی بالەی ئەورووپا لە نێوان ٢٣ی ئابەوە بۆ ٨ی ئەیلوول ڕێکخرا. بۆ یەکەم جار چوار ولات ھەنگاریا، پۆڵەندا، سلۆڤاکیا، تورکیا پێکەوە میوانداری ئەم پاڵەوانییەتییەیان کرد. ھەروەھا بۆ یەکەم جار ژمارەی ھەڵبژاردە بەشداربووەکان لە ١٦ ھەڵبژاردە بۆ ٢٤ ھەڵبژاردە زیاد کران. یاریی کۆتایی لە نێوان ھەڵبژاردەی تۆپی بالەی خانمانی تورکیا و ھەڵبژاردەی تۆپی بالەی خانمانی سڕبیا لە یاریگای ئەنکەرا ئەرینا لە تورکیا بەرێوەچوو. تێیدا ھەڵبژاردەی سڕبیا بە ئەنجامی ٣–٢ یارییەکەی بردەوە. بۆ دووەم لەسەر یەک و جاری سێیەم لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەست ھێنا.[1][2] ھەڵبژاردەی خانمانی ئیتاڵیا پلەی سێیەمیان بەدەست ھێنا دوای بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی پۆلەندا بە ئەنجامی ٣–٠.[3]
پاڵەوانییەتی تۆپی بالەی خانمانی ئەورووپای ٢٠١٩ | |
---|---|
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | Women's European Volleyball Championship |
وەرزش | بالە |
وڵات | پۆڵەندا، سلۆڤاکیا، تورکیا، مەجارستان |
جێ | Ankara Arena، Ondrej Nepela Arena، László Papp Budapest Sports Arena، Arena Łódź |
لەدوای ئەو | پاڵەوانییەتی تۆپی بالەی خانمانی ئەورووپای ٢٠٢١ |
ژمارەی چاپ | 31 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٣ی ئابی ٢٠١٩ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ |
ڕێکخەر | European Volleyball Confederation |
وێبگە | http://www.cev.eu/Competition-Area/competition.aspx?ID=1053&PID=-2 |