From Wikipedia, the free encyclopedia
پاڕکی کیتانۆمارو (北の丸公園، کیتانۆمارو کۆین) پاڕکێکی گشتیە لە چیۆدا، لە تۆکیۆ-ژاپۆن، دەکەوێتە باکووری کۆشکی شاھانەی تۆکیۆ،
کیتانۆمارو | |
---|---|
ناونیشان | Chiyoda, Tokyo, Japan |
Coordinates | 35.69043°N 139.75300°E |
ناوچە | ١٩٣٬٢٩٧ square metre (٢٬٠٨٠٬٦٣٠ sq ft) |
بنیاندنان | ١٩٦٩ |
بەڕێوەدەبردرێت لەلایەن | وەزارەتی ژینگە |
پاڕکەکە شوێنی نیپۆن بودۆکان، وە نمایشە وەرزشییەکان، مۆزەخانەی زانستی، مۆزەخانەی نەتەوەیی ھونەری مۆدێرن لە تۆکیۆ. بەپێی سەرژمێرییەکی ١ی ئایاری ٢٠٠٨، تۆماری دانیشتووانی پاڕکەکە ٥٩٨ دانیشتووانە.
پاڕکەکە پێشوو تر بەشێک بووە لە باکووری قەڵای ئێدۆ، وەکوو کیتانۆمارو (北の丸) ناسرابوو، لە پێشووتردا وەک باخچەیەک بۆ پزیشکی گیایی و کەلوپەلی تایبەت بە ئەندامانی زنجیرە شۆگنی تۆکوگاوا بوو. پێش ١٩٦٩ پێش ئەوەی پاڕکەکە بکرێتەوە، ناوچەکە پێی دەوترا دایکانچۆ (代官町,مانا: شارۆچکەی فەرمانبەرانی ناوەخۆی حکوومەت") لەبەر ئەوەی زۆربەی فەرمانبەرەکانی حکوومەت لەم ناوچەیە ژیابوون ھەر زوو لەدوای بنیادنانەوەی قەڵای ئێدۆ، لە ئەمڕۆدا ناوی دایکانچۆ ناوێکی ناسراوە لە ناوچەکە.داڕێژە:Chiyoda, Tokyo
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.