زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەر ئینتەرنێتی تۆقێنەر و کۆمیدیی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
پارێزی سانتا کڵاریتا (بە ئینگلیزی: Santa Clarita Diet) زنجیرەیەکی تۆقێنەر و کۆمیدیی ئەمریکییە، لە ئامادەکردنی ڤیکتۆر فریسکۆیە، و لە پاڵەوانێتی تیمۆسی ئۆلیفانت و درو باریمۆرە.[1][2][3]
زنجیرەکە لە ۳ی شوباتی ۲۰۱۷ لەسەر نێتفلیکس نمایش کڕا، و وەرزی یەکەمی لە دە ئەڵقە پێکھات.[4] وەرزی یەکەم بووە خاوەنی پیاھەڵدانی ڕەخنەگران بە ھەڵبژاردنی ئەکتەر و بابەتی زنجیرەکە، کە لەگەڵیشیدا بووە خاوەنی ھەندێک ڕەخنە بە ھۆی چەند دیمەنێکی زنجیرەکە.
دوو ھاوسەر شیلا (درو باریمۆر) و (تیمۆسی ئۆلیفانت) لە سانتا کڵاریتا، کالیفۆرنیا دەژین،[5] خێزانەکە ژیانێکی سروشتی دەژین تا ئەو کاتەی ژیانیان لادانێکی لەناکاوی بەسەردا دێت، چونکە شیلا بۆ زۆمبی دەگڕێت و گۆشتی مرۆڤ دەخوات.[1][6]
زنجیرەی پارێزی سانتا کڵاریتا بووە خاوەنی پاڵپشتی ڕەخنەگران. لەسەر ماڵپەڕی ڕاتن تۆمەیتۆز زنجیرەکە بووە خاوەنی نرخاندنی ۷۱% بە مامناوەندی ۷.۹/۱۰ بەسەرداچوونەوە.[7] لەسەر مێتاکریتیک زنجیرەکە بووە خاوەنی نرخاندنی ٦۷ لە ۱۰۰.[8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.