From Wikipedia, the free encyclopedia
پارێزگای ڕوسێ (بە بولگاری: Област Русе) پارێزگایەکە لە باکووری بولگاریا، ناوی لە شارە سەرەکییەکەیەوە ناونراوە، ڕوسێ کە لە ڕێگەی ڕووباری دانووبەوە دراوسێی ڕۆمانیایە. دابەشکراوە بەسەر ٨ شارەوانیدا کە کۆی ژمارەی دانیشتووانەکەی تا مانگی شوباتی ٢٠١١، ٢٣٥٬٢٥٢ کەسە.[1][2][3]
پارێزگای ڕوسێ | |
---|---|
بە بۆلگاری: Русе | |
دامەزران | ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ |
وڵات | بولگاریا |
پایتەخت | ڕوسێ |
دابەشکاریی کارگێڕی | بولگاریا |
ناوچەی کاتی | کاتی ئەوروپای ڕۆژھەڵات |
خاکی ئاماری | Severen Tsentralen Planning Region |
Associated electoral district | 19th MMC – Ruse |
پۆتانی شوێن | |
دانیشتووان | ١٨٩٬٦٢٣ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٣٢ مەتر |
ھاوسنوورە لەگەڵ | پارێزگای سیلیسترا، پارێزگای ڕازگراد، پارێزگای تارگۆڤیشتێ، پارێزگای ڤێلیکۆ تارنۆڤۆ |
ڕووبەر | ٢٬٧٩١ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | http://www.ruse.bg |
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | Р |
ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای ڕوسێ ٢٦٦٬٢١٣ کەس بووە (٢٦٦٬١٥٧ کەسیش ھاتووە) بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١، کە ٤٨٫٧٪ لە ڕەگەزی نێر و ٥١٫٣٪ لە مێ بوون.[4] تا کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە کە لەلایەن دامەزراوەی نیشتمانی ئاماری بولگاریا ڕاگەیەندراوە، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە ٢٤٩ ھەزار و ١٤٤ کەس بووە[1] کە ٢٥٫٨٪یان دانیشتووانی سەرووی ٦٠ ساڵە.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.