پارک گیون ھی
From Wikipedia, the free encyclopedia
پارک گیون ھی (بە زمانی کوری: 박근혜 ؛ لە دایکبووی ٢ی شووباتی ١٩٥٢) کەسایەتی سیاسەتوانی پێشووی کۆریای باشوورە. ئەو لە ماوەی ٢٣ی شووباتی ٢٠١٣ تاوەکوو ١٠ی ئازاری ٢٠١٧ بووە سەرۆکی کۆریای باشوور. ئەو یەکەم ژنە لە مێژووی کۆریا ببێتە سەرۆکی وڵات.[1] هەروەها یەکەم ژنە لەڕێی هەڵبژاردنی خەڵکەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ببێتە سەرۆکی وڵات. باوکی ئەو واتە پارک هە، لە ماوەی ١٩٦٣ بۆ ١٩٧٩ سەرۆکی کۆریای باشوور بوو.[1]
پارک گیون ھی | |
---|---|
بە كۆری: 박근혜 | |
لەدایکبوون | (١٩٥٢-٠٢-٠٢) ٢ی شوباتی ١٩٥٢ (تەمەن ٧٢ ساڵ) دایگو، کۆریای باشوور |
ناسناو | Ice Princess، Selfless Daughter، Queen of Elections، 선거의 여왕 |
McCune-Reischauer romanization | Pak Kŭnhye |
باوک | پارک چونگ-ھی |
دایک | Yuk Young-soo |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | بێ نرخ |
شوێنی دەستبەسەرکردن | Seoul Detention Center |
تاوانبار بە | bribery |
پیشە | سیاسەتوان |
دانیشتووی | دایگو، سێئول |
ئەندامی حیزبی | Liberty Korea Party، سیاسەتوانێکی سەربەخۆ |
ئایین | بێخوایی، Crusaders to Save the Nation |
بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2014، APEC Indonesia 2013 |
بەپێی بڵاوکراوەیەکی گۆڤاری فۆربیس لە ساڵی ٢٠١٤، پارک ناوی لە پلەی ١١ەمی بەهێزترین ١٠٠ کەسایەتی ژنی ساڵ هات، هەروەها بەهێزترین لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.[2]
لە ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٨، کەیسی دادگایی کردنی لەسەر گەندەڵی بۆ کرایەوە، هەر لەبەر ئەمەش بوو کە لەسەر کورسی سەرۆکایەتی لادرا. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨، دادگای کۆریا باشوور بڕیاری ٢٤ ساڵ زیندانیکردنی بۆ پارک دەرکرد (دواتر زیادکرا بۆ ٢٥ ساڵ)،[3][4] ئەو لە ئێستادا لە زیندانە لە سەنتەری دەستبەسەرکردنی سیئۆل.[5]