پاتریشیا نیل
From Wikipedia, the free encyclopedia
پاتریشیا نیل (٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٢٦–٨ی ئابی ٢٠١٠) خانمەکتەری شانۆ و فیلمی ئەمریکی بوو. زیاتر بەو ڕۆڵگێڕانەی بە کارەکتەری ھێلینی بێوەژن لەکاتی جەنگی جیھانیی دووەم لە فیلمی (The Day the Earth Stood Still) ناوبانگی دەرکرد. ئەو یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.[1]
پاتریشیا نیل | |
---|---|
بە ڕووسی: Patricia Neal | |
لەدایکبوون | ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٢٦ Packard، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٨ی ئابی ٢٠١٠(٢٠١٠-٠٨-٠٨) (٨٤ ساڵ ژیاوە) Edgartown, Massachusetts، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Patsy Louise Neal |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی سییەکان |
شوێنی ناشتن | Abbey of Regina Laudis |
ھاوسەر | ڕۆڵد داھڵ |
منداڵ | Lucy Dahl، Ophelia Dahl، Tessa Dahl، Olivia Dahl، Theo Dahl |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەر |
پەروەردە | Northwestern University، Northwestern University School of Communication، Knoxville High School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤٥ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
ئەرشیڤەکان لە | Northwestern University Archives |
بەستەری وەسفکراو | https://findingaids.library.northwestern.edu/agents/people/1760 |
پاتریشیا لە ساڵی ١٩٤٣، لە شانۆیەکی برۆدوەی بەناوی دەنگی کیسەڵەکە (The Voice of the Turtle) بۆیەکەمینجار وەک ئەکتەرێک دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٤٩ بۆ یەکەمینجار لە فیلمی جۆن ماری خۆشدەوێت (John Loves Mary) لە پاڵ ڕۆناڵد ڕیگن ڕۆڵی گێڕا. لە ساڵی ١٩٦٣، بەبەشداریکردنی بەڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی ھود (Hud)، پاتریشیا نیل بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر،[2] ھەروەھا بەھۆی ھەمان فیلمەوە خەڵاتی بافتای بەدەست ھێنا. دواتر لە ساڵی ١٩٦٥، لە فیلمی (In Harm's Way) دەرکەوت، کە بەم ھۆیەوە بووە براوەی خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی بۆ باشترین خانمەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی.
نیل لە ٢ی تەممووزی ١٩٥٣، ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆناڵد داھل ئەنجامدا،[3] ئەوان بەیەکەوە بوونە خاوەنی پێنج منداڵ. دواتر لە ساڵی ١٩٦٢ نیل و داھل لەیەکتری جیابوونەوە.[4][5]
پاتریشیا نیل لە ٨ی ئابی ٢٠١٠، بە نەخۆشی شێرپەنجەی سی کۆچی، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا دواییی کرد.[6] بەر لە چوار لەوەی بمرێت ئەوا بووە کەسێکی کاتۆلیک.[7]