وەن پیس
From Wikipedia, the free encyclopedia
وەن پیس (ワンピース Wan Pīsu)، بریتییە لە زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنی لە نووسینی ئییچیرۆ ئۆدا. زنجیرەکە دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە ٤ی ئابی ١٩٩٧، و بەشەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بڵاودەکرێنەوە لە پەرتووکی تانکوبون لەلایەن شوئیشاوە؛ یەکەم تیراژ دەرچوو لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧، و پەرتووکی ٧٢ ھەمین دەرچوو لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. وەن پیس چیرۆکی سەرکێشییەکانی مۆنکی دی لوفی دەگێڕێتەوە، کوڕێک کە جەستەی توانای کشانی وەرگرتووە دوای خواردنی میوەی شەیتان بە ھەڵە، لەگەڵ تیمە جیاوازەکەی لە چەتەکان، کە پێیان دەوترێت چەتەکانی کڵاو پووش. لوفی دەریا ئاشکرا دەکات لە کاتی گەڕان بە دوای مەزنترین گەنجینەی جیھان ناسراو بە «وەن پیس» بۆ ئەوەی ببێتە دووەم فەرمانڕەوای چەتەکان.
وەن پیس | |
(ONE PIECE(ワンピース (Wan Pīsu) | |
---|---|
چەشن | ئەکشن، سەرکێشی، کۆمیدیای دراما، فەنتازیا[1] |
مانگا | |
نووسەر | ئییچیرۆ ئۆدا |
وێنەکێش | ئییچیرۆ ئۆدا |
بڵاوکەرەوە | شوئیشا |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
چاپمەن | جەمپ کۆمیکس |
گۆڤار | ھەفتانەی شۆنن جەمپ |
گۆڤاری ئینگلیزی | شۆنن جەمپ (ئەمریکای باکوور) |
وەشانی ڕەسەن | ٢٢ی تەممووزی ١٩٩٧ – ئێستا |
بەرگەکان | ٩٩ پەرتووک (تا ئێستا) |
ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | کونوسکی ئۆدا (#١–١٣٠، #١٩٦–٢٦٣) (١٩٩٩–٢٠٠٦) جونجی شیمیزو (#١٣١–١٩٥) مونیھیسا ساکای (#٢٦٤–٣٨١) (٢٠٠٦–٢٠٠٨) ھیرۆواکی میامۆتۆ (#٣٨٢–٥١٦، ٦٢٩–٧٤٦) (٢٠٠٨ - ئێستا) تۆشینۆری فوکازاوا (#٥١٧–٦٢٨، ٧٨٣–ئێستا) ساتۆشی ئیتۆ (#٧٤٧–٧٨٢) تاتسویا ناگامینی (#٧٤٧–٧٨٢) |
بەرھەمھێنەر | ماکۆتۆ سینو ھیرۆیۆکی ساکورادا |
نووسەر | جۆنکی تاکیگامی (#١–١٩٥) (١٩٩٩–٢٠٠٦) ھیرۆھیکۆ ئۆیساکا (#١٩٦–ئێستا) (٢٠٠٦ - ئێستا) |
ئاوازدانان | کۆھێ تاناکا شیرۆ ھاماگوچی |
ستودیۆ | تۆیی ئەنیمەیشن |
بڵاوبوونەوە | ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ – ئێستا |
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا |
بەشەکانی زنجیرەکە گۆڕدراوە بۆ وێنەی جوڵاوی ڕاستەقینە بۆ ڤیدیۆ (ئۆڤا) لە بەرھەمھێنانی ئای جی لە ساڵی ١٩٩٨، و زنجیرەیەک ئەنیمێ لە بەرھەمھێنانی تۆیی ئەنیمەیشن کە لە ساڵی ١٩٩٩ پەخشکردنی دەست پێکرد لە ژاپۆن. لەو کاتەوە پەخشکردنی زنجیرەکە بەردەوامە. تا ئێستا گەیشتووەتە ٩١١ زنجیرە. تۆیی ئەنیمەیشن ١٢ فیلمی بڵاو کردووەتەوە، و پێنج زنجیرەی تایبەت (ئۆڤا). چەندین کۆمپانیای گەورە دەستیان کرد بە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی کاغەزی بازرگانی، و ژمارەیەک زۆر لە یاری ڤیدیۆ. ھەروەھا چووە ناو پەرتووکی گینس بە «زۆرترین زنجیرەی چیرۆکی نەخشێندراو کە بڵاو کرابێتەوە و چاپ کرابێت لەلایەن ھەمان نووسەرەوە» و ئەمەش دوای ژمارەکانی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھات کە مانگاکە توانی ٣٢٠٫٨٦٦٫٠٠٠ تیراژ چاپ بکات لە جیھاندا. لە ساڵی ٢٠٠٨ وەن پیس بوو بە بڵاوترین زنجیرەی مانگا.[2] لە ساڵی ٢٠١٠ شۆیشا ڕایگەیاند کە تا ئێستا زیاتر لە ٢٦٠ ملیۆن پەرتووکیان فرۆشتووە لە مانگای وەن پیس، پەرتووکی ٦١ بە ناوی (شەڕی مارنفۆرد) توانی خۆی تومار بکات وەک بەرزترین یەکەم تیراژی پەرتووکێک کە لە ژاپۆن فرۆشراوە بە ٣٫٨ ملیۆن تیراژ (ژمارەی پێشوو دەگەڕێتەوە بۆ پەرتووکی ٦٠ بە ٣٫٤ ملیۆن تیراژ). پەرتووکی ٦٠ یەکەم پەرتووک بوو کە زیاتر لە ملیۆنێک تیراژی لێ فرۆشرابێت لە یەکەم ھەفتەی کردنەوەی لە پەرتووکەکانی ئۆریکۆن لە ژاپۆن.[3] وەن پیس ئێستا دانراوە وەک باشترین زنجیرەی مانگا کە فرۆشراوە.[4] و بە ھاتنی ٢٠١٣ زنجیرەکە زیاتر لە ٣٤٥ ملیۆن تیراژی لێ فرۆشرا لە جیھاندا، کە ٣٠٠ ملیۆنی ھەر لە ژاپۆندا بوو. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا مانگاکە توانی ٤٣٠ ملیۆن تیراژ لە دەوروبەری جیھان بفرۆشێت، و بەمەش بوو بە پڕ فرۆشترین مانگا لە مێژوودا.[5]