From Wikipedia, the free encyclopedia
وەرینی پرۆسەیەکە کە هێزە سروشتییەکانی وەک ئاو، با، سەهۆڵ، و ڕاکێشان بەرد و خاک دەگوازنەوە. پرۆسەیەکی زەویناسی، و بەشێکە لە سوڕی بەرد. وەرینی زەوی لە ڕووی زەوی ڕوودەدات، و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پۆشاکی زەوی و ناوکی زەوی نییە.[1]
زۆربەی ئەو وزە کە وا دەکات وەرینی زەوی ڕووبدات لەلایەن خۆرەوە دابین دەکرێت. وزەی خۆر دەبێتە هۆی جوڵەی ئاو و سەهۆڵ لە سوڕی ئاو و جوڵەی هەوا بۆ دروستکردنی با.[2]
وەرینی زەوی دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە کە کاریگەری لەسەر مرۆڤ دەبێت. بۆ نموونە وەرینی خاک دەتوانێت کێشە بۆ جووتیاران دروست بکات. وەرینی خاک دەتوانێت خاکەکە لاببات، چینێکی تەنک یان خاکێکی بەردین بەجێبهێڵێت. هەروەها وەرینی زەوی دەتوانێت کێشە بۆ مرۆڤ دروست بکات بە لابردنی بەرد یان خاک کە پشتگیری بیناکان دەکات.[3]
وەرینی زەوی دەتوانێت بەهۆی توخمە سروشتییەکانی وەک با و سەهۆڵەوە بێت.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.