وێنەی ڕۆژنامەوانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
وێنەی ڕۆژنامەوانی یان فۆتۆجۆڕناڵیزم (بە ئینگلیزی: Photojournalism) لقێکی بنچینەیی فۆتۆگرافی و ڕۆژنامەوانییە کە بەکاردێت لە بواری میدیایی ھەواڵی بۆپێشاندانی وێنەی ڕاستەقینە و تراژیدیا یان دڵخۆشکەری شوێنێک یان کەسێک بە بینەران و خوێنەران و ئەو کەسەی کە ئەوکارە دەکات ناودەبرێت بە (فۆتۆجۆڕنالیست یان وێنەگری ڕۆژنامەوانی) (بە ئینگلیزی: Photojournalist) و دواتر لە ڕۆژنامە یان گۆڤار وێنەکە بڵاودەکرێتەوە یان لە پێگە ئەلیکترۆنییەکانی ھاوشێوەی بلۆگ و سایت و سۆشیاڵ بڵاودەکرێتەوە زۆرجار وێنەیەکی ڕۆژنامەوانی کاریگەری زۆر گەورەی جیھانی دروست کردووە و سەرۆکی وڵاتانی ھێناوەتە دەنگ.
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەوەی ئەم جۆرە ی فۆتۆگرافی لە جۆرەکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ئەم جۆرە ھەوڵ دەدات بەتەواوی ڕاستگۆیی و دادپەروەرییەوە ئەو ھەواڵ و ڕووداوە بگەیەنێت کە دەیەوێ.
فۆتۆجۆڕناڵیزم ھاوشێوەی ڕاپۆرتە بەڵام لەم جۆرەدا زیاتر گرنگی بەبەکارھێنانی کامێرا و بەگەرخستنی تواناکانی وێنەگر دەبینرێت لە پێشاندانی ڕووداوەکان لە جییاتی تێست و نووسراو دەربارەی ڕووداوەکان، زۆرجار خۆشەویستی کارەکە یان پێویستی کارەکە وا لە کەسی وێنەگر دەکات سەقەر شوێنێکی دوور و زۆرجار پڕ مەترسیدار بکات، جار واھەیە واپێویست دەکات زۆربەی ژیانی لەوێ بەسەرببات و ھاوشێوەی دانیشتووانی ناوچەکە بژێت و بکەوێتە مەترسی تەنھا لە پێناو وێنەگەلێک کە دیارخەر و شایەتی دەری ڕەوشی ناوچەکە بێت.
وێنەی ڕۆژنامەوانی یەکێکە لە بوارە گرنگەکانی بواری وێنەگرتنی فۆتۆگرافی و کارکردنیش لەم جۆرە وێنەدا گرانە و پێویستی بە وردبینی و بە ئاگا بوون ھەیە، چونکە لەم جۆرە وێنە گرتنەدا بەشێوەیەکی سەرەکی پێویستە ئاگاداری خێرایی و فرسەتی کار وێنەگرتن بیت، ھەروەھا ئەو وێنەی کە دەتەوێ بیگریت، دەبێت وەک ھەواڵ و بابەتێکی نوسراو واتا بدات بەدەستەوە و مەبەستی خۆی بپێکێ لای بینەر، گرانی و گرنگی ئەم جۆرە وێنە گرتنە لەوەدایە کە کێبڕکێی زۆری لەسەرە لە نێوان ڕۆژنامەنووسان و بڵاوکراوەکانی تایبەت بە ڕاگەیاندن، لەم جۆرە وێنە گرتنەدا دەبێت بەتەواوی تیشک بخرێتە سەر کەسەکان لە کردارەکانیان وشێوازی ھەڵسوکەوت و جووڵەو کاردانەوەیان، وێنەگر لەم بەشەدا بابەتێکی ڕۆژ گەورە دەکاتەوە، ڕەنگە وێنەگرەکە لەماوەی تەنھا (پێنج) سانی وێنەکە تۆماربکات!، بەڵام دەبێت کە بینەر وێنەکەی بینی، ئیتر لەسەری بوەستێت و تێ ڕامانی ھەبێت، ئەوەی زیاتر جێی ئاماژە بێت لەم وێنەگرتنەدا، دەبێت وێنەگرەکە دۆستایەتی باشی ھەبێت لە نێوان ھاووڵاتی و دەسەڵاتیش، چونکە وێنەگرتنی ڕۆژنامەوانی زیاتر پەیوەندی بەو دوو لایەنەوە ھەیە لەکاتی تۆمارکردن، بەشێوەیەکی گشتی دەبێت لە گرتنی وێنەی ڕۆژنامەوانیدا، وێنەگر، وێنەیەکی ھەست جووڵێن، یاخود مانادار بێت، بتوانرێت بەبێ وشە بخوێندرێتەوە، ناکرێت ھەر لاسایی کردنەوە بێت و ھەروەھا دەبێت فۆتۆگرافەری ئەم جۆرە، ھەمیشە ساز و لەبار بێت بۆ وێنە گرتن، چونکە زۆر جار ڕووداوە ڕۆژنامەوانییەکان لە کاتی نادیار ڕوو دەدەن.