وێنەگری
From Wikipedia, the free encyclopedia
وێنەگری یان فۆتۆگرافی کاری وێنەگرتنە. وشەی PHOTOGRAPHY لە بنەڕەتدا لە دوو وشە پێکهاتووە کە (PHOTOS) بەمانای (ڕووناکی) و (GRAPHOS)یش بە مانای (نووسین)دێت کە لە دوو وشەی یۆنانی وەرگیراون، واتە PHOTOGRAPHY بە مانای (نووسین بە ڕووناکییە). ئێمە لە کوردیدا وشەی وێنەگری لە بەرامبەر PHOTOGRAPHY بە کاردێنین. دەتوانین وشەی وێنەگری وەک شوێن یا خود کارێک تەماشا بکەین کە لە ھەردووک دیتندا ھەمان نووسین بە ڕووناکی بەدیدێت. ھۆی بەدوا داچوون و ئەفراندنی ئەم زانستە لە لایەن زانایانەوە چی بووە؟ ئایا مرۆڤی ئەوساو پێویستی بەم زانستە ھەبووە؟ ئایا ھونەری شێوەکاری کە لە سەردەمانێکی زۆر زووتر لە PHOTOGRAPHY وەک زمانێک و دواتر وەک ھونەرێک جێگای خۆی کردبۆوە، تێنویەتی مرۆڤی نەدەشکاند؟ یا خود دەتوانین بەراوردی ئەم دووە بە یەکەوە بکەین وەک ھونەر؟ بێگومان زانایانی ئەوکات زیاتر بەدوای زانستێک دەگەران کە خێراتر و درووستتر لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا وەکوو پیشەسازی، نجوم، جۆگرافی، ژیانی سەر زەوی و ژێر زەوی و ناو دەریا و ئاسمان بیانگەیێنێتە ئامانج. کەواتە لێرەدا ئەم زانستە ھەنگاوێکی بڵندتر لەبەرانبەر شێوەکاری دەهاوێژێت کە سەرەتا وەک زمانێک و دواتر وەکوو ھونەر. PHOTOGRAPHY وەک زانستێک سەری ھەڵدا کە بەشی پیشەسازی کەم و کوڕیەکانی چارەسەر کرد و دواتر وەک ھونەر خۆی پێشاندا، ئێستاش ناتوانین نکۆلی لە کاریگەری ئەم سێ لایەنە لە سەر ھەموو بوارەکانی ژیاندا بکەین.
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (حوزەیران ٢٠٢١) |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |