ویکیپیدیا:دیسکۆرد
From Wikipedia, the free encyclopedia
دیسکۆرد نەرمامێرێکی ساماندار و فریمیەمی گفتوگۆکردنە کە بۆ ویندۆز، ماک، لینوکس، ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە. ڕاژەی دیسکۆرد کەناڵی نووسین و دەنگیش لەخۆدەگرێت کە بۆ مشتومڕی ڕاستەوخۆ بەکاردێن تا شێوەکانی تری میدیا لەنێوان ئەندامانی ئەو ڕاژەیە ھاوبەشی پێ بکەن. دیسکۆرد وەک وپ:ئای ئاڕ سی وایە کە توانای گفتوگۆکردنی ڕاستەوخۆ لەنێوان ویکیپیدیاوانەکان دابین دەکات.
ئەم پەڕەیە فێرکارییە. وردەکارییەکان و پێیەکان باس دەکات لەسەر یەکێک یاخود زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەم پەڕەیە یەکێک نییە لە سیاسەتەکان و ڕێساکان. |
ئەم سیستمە دەرەکییە پەیوەندیی بە سیاسەتی تایبەتێتیی دامەزراوەی ویکیمیدیاوە نییە. |
دامەزراندنی ڕاژەی ویکیپیدیای کوردی لە دیسکۆرد دەگەڕێتەوە بۆ زەحمەتیی پەیوەندی لەنێوان بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا. واتە لە ھەندێ حاڵەت وا پێویست دەکات کە بە وێنەوە ڕێنمایی بدرێت کە ئەمە لە ویکیپیدیا زەحمەتە بۆیە، سەرەتا وا بە چاک زانرا کە کەڵک لە وپ:ئای ئاڕ سی وەربگیرێت، بەڵام دواتر ڕاژەی دیسکۆرد پێشنیار کرا و پەسەند کرا.
دەتوانیت لەڕێگەی داگرتنی دوگمەی وەرە پاڵ دیسکۆرد دەستت بە ڕاژەکە بگات. لە ئێستادا، ئەمە بەستەرێکی ھەمیشەیییە و ناگۆڕدرێت.