ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری
From Wikipedia, the free encyclopedia
خەڵاتی خزمەتگوزاری ڕێگاییەکی سپاسگوزارییە بۆ ئەو کار و بەرھەمانەی بەکارھێنەران پێشکەشی ویکیپیدیای دەکەن ئەوانیش بەپێی دوو شت دیاری دەکرێن:
- ماوەی چەندێک دەبێت لێرە بەکارھێنەرن
- ژمارەی دەستکارییەکانیان چەندە
ئەمە وەشانێکی جێگرتووی پڕۆژەی خەڵاتی خزمەتگووزارییە گۆڕانکارییەکان لە ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەر کوردی تاوتوێ دەکرێت. |
بە پێچەوانەی خەلاتەکانی تر وەک ویکیدیاری کە دەبێت تەنھا لەلایەن بەکارھێنەرانی ترەوە بدرێت، ئەم خەڵاتانە خۆتیش دەتوانی بەخۆتی ببەخشیت، ئەگەرچیش لەلایەن بەکارھێنەرێکی تریشەوە دەتوانرێت بدرێت.
بەخشینەکە بە وردییەوە دەبێت لە ڕێگەی ھەژمارکردنی کات و ژمارەی دەستکارییەکانەوە بێت، ھیچ شتێکی تایبەت نییە تا وابکات ئەم خەڵاتانە وەربگریت، بەپێی بارودۆخی ھەژمارەکەت بڕیار دەدەیت کامە ناونیشان گوونجاوە بۆت بۆ ئەوەی لە پەڕەی بەکارھێنەریت دایبنییت.
تکایە ئەوەت لەبیر بێت کە ئەو کاتەی بەسەربردووە لە ویکیپیدیای کوردی و ژمارەی دەستکاری مانای باشی یا خراپی کوالێتی کارەکانی بەکارھێنەر نادات ھەروەھا ھێمای دەسەڵاتیش نییە، بەکارھێنەرە باڵاکان ھیچ دەەسەڵاتێکی زیاتریان نییە لە بەکارھێنەرە سەرەتایی و ناوەندییەکان، ئەگەر ئەتەوێ خەڵات ببەخشیت بەپێی کوالێتی کارەکانی بەکارھێنەرێک لەجیاتی ئەوە تکایە ویکیدیاری بەکاربێنە