ویکیپیدیای گادێلیی سکۆتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ویکیپیدیای گادێلیی سکۆتی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی گادێلیی سکۆتی دەنووسرێت، ویکیپیدیای گادێلیی سکۆتی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.
زانیاریی خێرا چەشنی وێبگە, بەردەستە بە ...
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | گادێلیی سکۆتی |
بارەگا | مەیامی، فلۆریدا |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
وێبگە | gd.wikipedia.org |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | بژاردەیی |
دایخە
ویکیپیدیای لە ساڵی ٢٠٠٤دا دامەزرا[1][2] و ھەتا ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، بە زیاتر لە ٨،٤٠٠ وتار لە ڕیزی سەد و دوازدەھەمی ویکیپیدیاکان جێی گرت. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٢، لەگەڵ ویکیپیدیای تاجیکی لە سنووری ١٠،٠٠٠ وتار تێپەڕی و لە ڕیزی سەد و دەھەمی ویکیپیدیاکان جێی گرت.
ویکیپیدیای گادێلیی سکۆتی ھەتا ئێستا ٢٨٬٦١٧ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٥ بەڕێوەبەر و ١٥٬٩٣٤ وتاری ھەن.