ویکیپیدیای ئیسپانی
چاپی زمانی ئیسپانی لە ویکیپیدیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
ویکیپیدیای ئیسپانی (بە ئیسپانی: Wikipedia en español) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ئیسپانی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ئیسپانی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.
زانیاریی خێرا چەشنی وێبگە, بەردەستە بە ...
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | ئیسپانی |
بارەگا | مەیامی، فلۆریدا |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
دروستکراو لەلایەن | ١١ی ئایاری ٢٠٠١؛ ٢٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠١-٠٥-١١) |
وێبگە | es |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | بژاردەیی |
دایخە
ویکیپیدیای ئیسپانی لە ڕێکەوتی ١١ی ئایاری ٢٠٠١ دامەزرا و لە ٨ی ئازاری ٢٠٠٦ بە ١٠٠،٠٠٠ وتار و لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٣ بە ١،٠٠٠،٠٠٠ وتار گەیشت. ویکیپیدیای ئیسپانی بەپێی ژمارەی بەکارھێنەر لەدوای ویکیپیدیای ئینگلیزی دووەمین ویکیپیدیا[1] و بەپێی ژمارەی وتار نۆھەمین ویکیپیدیایە.
ویکیپیدیای ئیسپانی ھەتا ئێستا ٧٬١٥٠٬٤٥٨ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٥٦ بەڕێوەبەر و ١٬٩٥٥٬٠٦٧ وتاری ھەن.