![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/53/Wikipedia-logo-v2-az.svg/langckb-640px-Wikipedia-logo-v2-az.svg.png&w=640&q=50)
ویکیپیدیای ئازەربایجانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ویکیپیدیای ئازەربایجانی یان ویکیپیدیای ئازەری (بە ئازەربایجانی: Azərbaycanca Vikipediya) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ئازەربایجانی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ئازەریش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.[1] ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای ئازەربایجانی لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە ٢٠٫٠٠٠ وتار تێپەڕبوو، ھەتا تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی وتارەکان بە زیاتر لە ٢١٫٠٠٠ گێشت، ئەم ویکیپیدیایە ھەتا ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٩ شێستومین ویکیپیدیا لەنەزەر ژمارەی وتاران بووە.[2]
![]() | |
![]() پەڕەی سەرەکی ویکیپیدیای ئازەربایجانی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ | |
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | ئازەربایجانی |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
وێبگە | az.wikipedia.org |
بازرگانی | نەخێر |
خستنەکار | کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤؛ ١٩ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٤-١٢) |
ھەتا ٨ی ئابی ٢٠١١ ئەم ویکیپیدیایە بە زیاتر لە ٨٠٫٠٠٠ وتار لەناو ویکیپیدیاکاندا جێگەی چڵویەکەمی پێ بووە.[2] ویکیپیدیای ئازەربایجانی لەنەزەر دەستکاری لە وتارەکاندا بە ٢٢ ئیمتیاز لە ڕێزبەندیی خوارەوەی ویکیپیدیاکاندا جێی گرتووە.[2] ویکیپیدیای تورکی ئازەربایجانی بە بەکارھێنانی ئەلفوبێی لاتین دەنووسرێت.[3]
ھەروەھا چواردە دەروازەیشی ھەیە کە ئەمانەن: نژیاروانی، ژینناسی، کیمیا، مێژوو، ئیسلام، جوگرافی، وێژە، پزیشکی، فەلسەفە، سینەمای ئازەربایجانی، سەربازیی ئازەربایجانی، ھەروەھا دەربارەی وڵاتە دیاریکراوەکان وەکوو جۆرجیا، تورکیا و ئازەربایجان خۆی.[ژێدەر پێویستە]
ویکیپیدیای ئازەربایجانی ھەتا ئێستا ٢٩١٬٧٢٣ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ١٥ بەڕێوەبەر و ٢٠٠٬١٩٣ وتاری ھەن.