ویکیپیدیا:تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن
From Wikipedia, the free encyclopedia
وتارەکانی ویکیپیدیا بەرھەمی تێکۆشانی بەکارھێنەرە بەئەزموونەکان، چالاکەکان، ناچالاکەکان و تازەکارەکانە. ئەوە لە بیر مەکەن کە ئێمە ھەموومان ڕۆژێک لە ویکیپیدیادا تازەکار بووین. تەنانەت لە دوای سەدان و ھەزاران دەستکاریش لە ئەو وتارانەدا کە زانیاریمان کەمە، ھەر بە تازەکار دادەنرێین.
![]() | ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/ca/Qxz-ad15.gif/220px-Qxz-ad15.gif)
ئەوانەی کە تازە دێنە ناو ویکیپیدیا ھەڵگری ئایندەی ویکیپیدیان، بۆیە بەبەھاترین سەرچاوەکانی ویکیپیدیان. پێویستە کە بە بە سۆز و ئارامگرییەوە لگەڵ تازەکارەکاندا ھەڵسوکەوت بکەین. زۆر بە دەگمەن ڕێ دەکەوێت کە بەکارھێنەرێکی تازە شارەزای تەواوی ویکیپیدیا بێت و بزانێت ئێرە چۆن کاردەکات یان ستانداردەکان و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بزانێت بەتەواوی. تەنانەت بەئەزموونترین بەکارھێنەرەکانیش جارجار پێویستیان بە بیرخستنەوەیەک ھەیە.