ویکیلیکس
From Wikipedia, the free encyclopedia
ویکیلیکس (بە ئینگلیزی:WikiLeaks) ماڵپەڕێکی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتیی ئازادە، ماڵپەڕەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ لەلایەن جولیان ئاسانگ دامەزرا، کاری ماڵپەڕەکە بریتییە لە وەشاندنی بەڵگەنامە و بابەتە شاراوەکانی حکوومەتەکانی جیھانە، ماڵپەڕەکە سەروو ١٫٢ میلیۆن بەڵگەنامەی لە بنچینەی زانیارییەکانی (داتابەیس) ھەیە و ئاشکرا کراون زۆربەی کاتیش ناو و ناونیشانی کەسی بڵاوکەری زانیارییەکان نادرکێنێت، بنکەی فەرمی و سەرەکی ماڵپەڕەکە لە سویدە و لە لێکچواندندنا بە ویکیپیدیا دەچێت و تەنانەت لەبەشی ئەرشیڤیدیا سکرێپتی ویکی بەکاردێنن بەڵام ئەوان ھیچ پەیوەندییەکان بە ڕێکخراوی ویکیمیدیا (خاوەنی ویکی) نییە[4]
زانیاریی خێرا چەشنی وێبگە, بەردەستە بە ...
چەشنی وێبگە | بەڵگەنامەی ئەرشیڤی - ئاشکراکردنی گەندەڵی |
---|---|
بەردەستە بە | ئینگلیزی, بەڵام بەڵگەنامەکان بەزمانی جیاواز نووسراون |
خاوەن | سەنشاین پرێس |
دروستکراو لەلایەن | جولیان ئاسانگ |
وێبگە | WikiLeaks.org[1] |
ڕیزبەندیی ئەلێکسا | ١٦٬٠٣٠ (کانوونی یەکەمی ٢٠١٥[نوێکردنەوە])[2] |
بازرگانی | No[3] |
تۆمارکردن | پێویست نییە |
خستنەکار | ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦؛ ١٧ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٦-١٠-٠٤) |
ڕەوشی ھەنووکەیی | سەرھێڵ |
دایخە