From Wikipedia, the free encyclopedia
ویلم دی سیتەر (بە ئینگلیزی : Willem de Sitter ) (لە دایک بووی ٦ی ئایاری ١٨٧٢ – ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٤ کۆچی دوایی کرد) بیرکار و فیزیازان و گەردوونناسی هۆڵەندی بووە.
ویلیام دی سیتەر | |
---|---|
لەدایکبوون | سینێک فرێسلاند هۆڵەندا | 6 ئایاری 1872
مردنی | ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٤ (١٩٣٤-١-٢٠) (٦٢ ساڵ) لێیدەن باشووری هۆڵەندا هۆڵەند |
نەتەوەیی | هۆڵەندی |
Alma mater | زانکۆی گرۆنینگ |
ناسراو بۆ | گەردوونی سیتەر |
پیشەی زانستی | |
کێڵگەکان | فیزیک |
ڕاوێژکاری دکتۆر | یاقوب کاپتن[1] |
خوێندکاری دکتۆر | دڕک برۆوەر ویلیام هێندریک ڤان دان بۆس |
ئیمزا | |
دی سیتەر لە شاری سنیک لەدایکبووە و لە زانکۆی گرۆنینگن بیرکاری خوێندووە و دواتر پەیوەندی بە تاقیگەی فەلەکی گرۆنینگنەوە کردووە و لەوێ خزمەتی کردووە، لە ڕوانگەی کیپ لە باشووری ئەفریقا (١٨٩٧-١٨٩٩) کاری کردووە و خزمەتی کردووە. پاشان لە ساڵی ١٩٠٨ دی سیتەر وەک سەرۆکی فەلەکناسی لە زانکۆی لایدن دەستنیشانکرا و بووە بەڕێوبەری ئەوێ. لە ساڵی ١٩١٩ تا کۆچی دوایی بەڕێوەبەری ڕوانگەی لیدن بووە.
دی سیتەر بەشدارییەکی گەورەی لە بواری گەردوونناسی فیزیکیدا کردووە . لە ساڵی ١٩٣٢دا لەگەڵ ئەلبێرت ئەنیشتاین توێژینەوەیەکیان نووسیوە کە تێیدا باسیان لە کاریگەرییەکانی داتا گەردوونییەکان کردووە بۆ کێشانی گەردوون. هەروەها چەمکی فەزای دی سیتەر و گەردوونی دی سیتەری هێنایە ئاراوە، کە چارەسەرێکە بۆ ڕێژەیی گشتی ئەنیشتاین کە تێیدا هیچ ماددەیەک نییە و نەگۆڕێکی گەردوونی ئەرێنی هەیە. ئەمەش دەبێتە هۆی فراوانبوونی ڕێژەیی و گەردوونێکی بەتاڵ. دی سیتەریش بەناوبانگ بوو بۆ لێکۆڵینەوەکانی لەسەر جووڵەی مانگەکانی موشتەری . [2]
ویلم دی سیتەر دوای نەخۆشییەکی کورت و زۆر نەخایەن لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٤ کۆچی دوایی کرد [3] [4] [5]
لە ساڵی ١٩١٢ بووەتە یەکێک لە ئەندامێکی ئەکادیمیای هونەر و زانستی شاهانەی هۆڵەندا و لەوێ خزمەتی کردووە . [6]
یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی ئولبۆ دی سیتەر (١٩٠٢ – ١٩٨٠)، جیۆلۆجی هۆڵەندی بووە و شارەزایی هەبووە، یەکێک لە کوڕەکانی ئولبۆش کۆمەڵناسێکی هۆڵەندی بووە و شارەزایی هەبووە، ئولبۆ دی سیتەر (١٩٣٠ – ٢٠١٠).
کوڕێکی دیکەی ویلم، ئارنۆت دی سیتەر (١٩٠٥ – ١٥ی ئەیلوولی ١٩٤٤ [7] )، بەڕێوەبەری ڕوانگەی بۆشا بوو لە لێمبانگ لە ئەندەنوسیا (ئەوکات هیندستانی ڕۆژهەڵاتی هۆڵەندی)، لەوێ لێکۆڵینەوەی لە پۆلی گۆشەیی مێسیەر ٤ کرد.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.