ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کۆمارێکی فیدراڵی لە ئەمریکای باکوور / From Wikipedia, the free encyclopedia
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بەئینگلیزی: United States of America، یونایتد ستەیتس ئۆف ئەمریکا) کۆمارێکی دەستووریی فیدراڵییە کە لە پەنجا ویلایەت و یەک ھەرێمی فیدراڵ پێک ھاتووە. زۆربەی خاکی ئەم وڵاتە لە ناوەندی ئەمریکای باکووردایە. ئەم وڵاتە بریتییە لە ٤٨ ویلایەتی پێکلکاو و ھەرێمی پایتەخت و دەکەوێتە نێوان ئۆقیانووسی ئارام و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و لە باکوورەوە لەگەڵ کەنەدا و لە باشوورەوە لەگەڵ مەکسیکدا ھاوسنوورە. ویلایەتی ئالاسکا دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای کیشوەری ئەمریکای باکور و ھەروەھا ویلایەتی ھاوایی کۆمەڵە دوورگەیەکە لە پاسیفیکی ناویندا.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ویلایەتە یەکگرتووەکان United States of America |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
|
||||||
دروشم: In God We Trust «بڕوامان بە خوا ھەیە» |
||||||
سروود: ئاڵای پڕ لە ئەستێرە | ||||||
پایتەخت | واشینگتۆن دی سی 38°53′N 77°02′W | |||||
گەورەترین | نیویۆرک | |||||
زمانە فەرمییەکان | زمانی فەرمی نییە لە ئاستی فیدڕاڵی | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | ئەوروپیە-ئەمریکیەکان (سپی)%٧٢٫٤، ئەفریقە-ئەمریکیەکان (رەش)%١٢٫٦، ئاسیایە-ئەمریکیەکان (ئاسیای)%٤٫٨، ئەمریکیە ھیندیەکان و رەسەنەکانی ئالاسکا%٠٫٩، ھاوایە رەسەنەکان%٠٫٢، ئەوانی تر%٦٫٢ | |||||
دەوڵەت | کۆماری فیدڕاڵ | |||||
- | سەرۆک کۆمار | جۆ بایدن | ||||
- | جێگری سەرۆک کۆمار | کامڵا ھاریس | ||||
- | سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران | کێڤین مەککارتی | ||||
- | سەرۆکی دادوەری | جۆن ڕۆبێرتز | ||||
سەربەخۆیی | ||||||
ڕووبەر | ||||||
- | ٩٨٢٦٦٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٩" مایلی چوارگۆشە |
|||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ٣٣٢٬٢٧٨٬٢٠٠ | ||||
دراو | دۆڵار (٤٢١٧ ) |
|||||
ناوچەی کاتی | ٥ تا ١٠- | |||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .us .gov .edu .mil .um |
ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٧٧٦ زایینی بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و یەکگرتنی ١٣ داگیرکراوی بەریتانیای گەورە پێک ھاتووە. ئەم وڵاتە ٩٬٨٣ میلیۆن کیلۆمتری چوارگۆشە پانتاییەکەیەتی و نزیکەی ٣٠٨ میلیۆن حشیمەتەکەیەتی. وا مەزەندە دەکرێ فرەنەژادترین وڵاتی جیھانە و ئەم جۆراوجۆرییە بەرھەمی کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی وڵاتانی ترە بۆ ئەو وڵاتە. ئابووریی ویلایەتە یەکگرتووەکان گەورەترینە لە جیھاندا.