![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e2/States_of_Zhou_Dynasty.png/640px-States_of_Zhou_Dynasty.png&w=640&q=50)
ویلایەتی چوو
From Wikipedia, the free encyclopedia
ویلایەتی چوو (بە چینی:楚, خوێندنەوە: چوو) ویلایەتێکی ناو ئیمپراتۆرییەتی ژۆو بوو یەکەم پاشای ویلایەتەکە پاشا وو بوو لە سەرەتای ٨ی پێش زاین، ویلایەتی چوو دەکەوێتە باشووری ئیمپراتۆرییەتی ژۆو وە تەمەنی ویلایەتەکە مایەوە تا سەردەمی بەھار و پایز، لە کۆتا سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان ویلایەتەکە لەلایەن ئیمپراتۆریەتی چین ڕووخێنرا لە ٢٢٣ی پێش زاین لەو کاتەی چین خەریکی یەکخستنەوەی ویلایەتەکان بوو وە خەریکی بە ئیمپراتۆرییەت کردنی شانشینەکەی بوو بە فەرمی.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e2/States_of_Zhou_Dynasty.png/640px-States_of_Zhou_Dynasty.png)
ھەروەھا ویلایەتی چوو بە ناوی تریش ناسراوە وەک جینگ(荆) جینگچو (荆楚) لە سەردەمی مۆدێرن ئەمرۆدا دەکەوێتە ھوبێی و ھونان، چۆنگچینگ، گویژۆو، ھێنان، ئانھوی، جیانگسی، جیانگسو، ژێیجیانگ و شانگھای بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ پایتەختی ویلایەتی چوو بەناوی دانیانگ دەکەوتە نزیک ڕووباری دان و ڕووبارەکانی سی[1][2]