From Wikipedia, the free encyclopedia
ویسلی فۆفانا (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری فەڕەنسییە کە وەک بەرگریکار یاری دەکات لە خولی پرێمییەرلیگدا بۆ یانەی لیستەر سیتی.
فۆفانا لە مارسێلیا لە شاری بۆش-د-رۆن لە فەڕەنسا لەدایکبووە.[1] باوکی ئیڤۆریایە، لەکاتێکدا دایکی فەڕەنسییە.[2] یەکێکە لە شەش منداڵی خێزانەکە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد و لەو کاتەدا یاری دەکرد بۆ یانەی ڕیپۆس ڤیتڕۆڵز.[3]
فۆفان لە ڕوویی دینییەوە موسوڵمانە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١، لە دوای کاتژمێرێک یاریکردن دانیشت لە کاتی بردنەوەی ٣–٠ی لیستەر بەرامبەر یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن، لەکاتێکدا فۆفانا بەڕۆژوو بوو بۆ مانگی ڕەمەزان.[4] لە یاریی دواتردا بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس، یارییەکە وەستێنرا دوای نیو کاتژمێر بۆ ڕێگەدان بە فۆفانا و شێخۆ کوایەتێ بۆ ئەوەی ڕۆژووەکەیان لە مانگی ڕەمەزاندا بشکێنن.[5]
لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە لە سیستەمی لاوانیان بووە، فۆفانا یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری خۆی لەگەڵ ساینت ئیتیان واژوو کرد لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٨.[6] یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا لە بردنەوەی ٣–٠ لە خولی ناوخۆی فەڕەنسیدا (لیگ١) بەرامبەر نیس لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩.[7]
فۆفانا لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ گواسترایەوە خولی پرێمیەرلیگ بۆ یانەی لیستەر سیتی ئینگلتەرا و گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژوو کرد.[8] تێچووی گواستنەوە کە درا بە ساینت ئیتیان گەیشتە ٣٦٫٥ ملیۆن پاوەند.[9] لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١، فۆفانا خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی لیستەر سیتی بردەوە دوای ئەوەی لەلایەن ھاندەرانی یانەکەوە دەنگدرا.[10]
لە ٤ی ئابی ٢٠٢١، لە کاتی یارییەکی دۆستانەی پێش وەرز بەرامبەر ڤیاڕیال، فۆفانا قاچێکی شکا دوای ئەوەی لە ھەڵێکدا لەلایەن فێر نینۆ بەر لێدان کەوت[11] لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢، فۆفانا یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا لەدوای پێکانەکەی، گۆڵێکی تۆمار کرد لە دۆڕاندنیان بەرامبەر ستەید ڕێنسی فەڕەنسی لە خولی کۆنفڕانسی ئەورووپا کە وای کرد لیستەر بگاتە قۆناغی داھاتوو بە ئەنجامی ھەردوو یاری ٣–٢.[12] لە سەرەتای وەرزی ٢٠٢٢–٢٣ دا لیستەر سیتی فۆفانای نارد بۆ تیمی خوار ٢٣ ساڵان بۆ ڕاھێنان بەھۆی ویستی یاریزانەکە بۆ ڕۆیشتن.[13]
یانە | وەرز | خول | جامی نیشتیمانی | جامی خول | ئەورووپا | کۆی گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
ساینت ئیتیان | ٢٠١٨–١٩ | لیگ ١ | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٢ | ٠ | |
٢٠١٩–٢٠ | لیگ ١ | ١٤ | ١ | ٦ | ١ | ٢ | ٠ | ٢ | ٠ | ٢٤ | ٢ | |
٢٠٢٠–٢١ | لیگ ١ | ٤ | ٠ | - | - | - | ٤ | ٠ | ||||
کۆی گشتی | ٢٠ | ١ | ٦ | ١ | ٢ | ٠ | ٢ | ٠ | ٣٠ | ٢ | ||
لیستەر سیتی | ٢٠٢٠–٢١ | پرێمیەرلیگ | ٢٨ | ٠ | ٤ | ٠ | ٠ | ٠ | ٦ | ٠ | ٣٨ | ٠ |
٢٠٢١–٢٢ | پرێمییەرلیگ | ٧ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٥ | ١ | ١٢ | ١ | |
٢٠٢٢–٢٣ | پرێمییەرلیگ | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٢ | ٠ | ||
کۆی گشتی | ٣٧ | ٠ | ٤ | ٠ | ٠ | ٠ | ١١ | ١ | ٥٢ | ١ | ||
تەواوی کاروانی وەرزشی | ٥٧ | ١ | ١٠ | ١ | ٢ | ٠ | ١٣ | ١ | ٨٢ | ٣ |
ساینت ئیتیان
لیستەر سیتی
تاکەکەسی
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.