وۆڵ-ئی (بە ئینگلیزی: WALL-E: Waste Alloction Load Lifter Earth-Class) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە. کۆمیدی و خەیاڵی زانستییە. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە.

زانیاریی خێرا دەرھێنەر, بەرھەمھێنەر ...
وۆڵ-ئی
Thumb
دەرھێنەرئاندرو ستانتەن
بەرھەمھێنەرجيم مۆرەس
چەشنی فیلمئەنیمەیشنی کۆمپیوتەر
ڕۆمانسی
زانستی خەیاڵی
ستۆدیۆ(کان)واڵت دیزنی پیکچەرز، ستۆدیۆکانی پیکسار
ڕێکەوتی دەرچوون٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨
ماوەی فیلم٩٨ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون١٨٠ ملیۆن دۆلار
داھات٥٢١ ملیۆن دۆلار
دایخە

چیرۆک

فیلمەکە باس لە نەمانی ژیان دەکات لەسەر زەوی، مرۆڤەکان ڕۆیشتوون بۆ ھەسارەیەکی تر و لەوێ ژیان بەسەردەبەن، زەوی ھەمووی وێران بووە، بەڵام ڕۆبۆتێک بەناوی «وۆڵ ئی» بەھۆی زیرەکی خۆیەوە ماوە و ھەر ئیشدەکات، ئەو ڕۆبۆتە ڕۆژانە زبڵ کۆدەکاتەوە و شێوەی چوارگۆشەیان لێ دروستدەکات و دەیانکاتە بینا. ئەم ڕۆبۆتە شوێنی پشووی خۆی ھەیە و، ھەر کە شەو دادێت دەچێتەوە شوێنەکەی خۆی، ڕۆبۆتەکە تەلەڤیزیۆنی ھەیە و گوێ لە گۆرانی دەگرێت و سەیری فیلم دەکات و ھەروەھا دەشخەوێت تا ڕۆژ دەبێتەوە، کە ڕۆژدەبێتەوە دەچێتە بەر خۆرەکە و خۆی بارگاوی دەکاتەوە، ئەوە ئیشی ڕۆژانەی خۆیەتی، ھەروەھا سیسرکەیەکیش ماوە لەگەلی. ڕۆژێک مرۆڤەکان کەشتییەکی ئاسمانی دەنێرنە سەر زەوی بۆ ئەوەی بزانن ھیچ شتێک ماوە تا دووبارە ژیان دروستبکەنەوە، کەشتییەکە ڕۆبۆتێک دەنێرێتە سەر زەوی کە کارەکەی پشکنینە، دواتر ئەم ڕۆبۆتە لەگەڵ «وۆڵ-ئی» یەکتر دەبینن، سەرەتا ڕۆبۆتەکە دەیەوێت «وۆڵ-ئی» بکوژێت بەڵام دواتر پێکەوەدەگونجێن و «وۆڵ-ئی» عاشقی ڕۆبۆتەکە دەبێت. دوای ئەوە ڕووەکێک دەدۆزنەوە کە «وۆڵ-ئی» ھەڵی گرتووە، ئەم ڕووەکە وا لە ڕۆبۆتەکەی تر کە لە کاربکەوێت و، دواتر کەشتییە ئاسمانییەکە کۆمەڵێک ڕۆبۆت دەنێرن بۆ ئەوەی ڕۆبۆتەکە لەگەڵ خۆیان ببەن و «وۆڵ-ئی»یش بەدوایان دەکەوێت و خۆی بە کەشتییەکەوە ھەڵدەواسێت و دەچن، لە شوێنی مرۆڤەکان کۆمەڵێک ڕووداوی تر ڕوودەدات،...، لەکۆتایییەکەیدا مرۆڤەکان دەگەڕێنەوە سەر زەوی.


سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.