![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/29/NATO_members_%2528blue%2529.svg/langckb-640px-NATO_members_%2528blue%2529.svg.png&w=640&q=50)
وڵاتانی ئەندامی ناتۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ناتۆ یان ڕێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتییە کە لە ٣٢ وڵاتی ئەندامی کیشوەرەکانی ئەمریکای باکوور و ئەورووپا ئاسیا پێک ھاتووە. لە ٤ی نیسانی ١٩٤٩ بە واژووکردنی پەیمانێک کە لە ئاتلانتیکی باکوور دامەزرا. لە ماددەی پێنجی پەیماننامەکەدا ھاتووە کە ئەگەر ھێرشێکی چەکداری بەرامبەر ھەر یەکێک لە دەوڵەتە ئەندامەکان بکرێت، ئەوا ھێرشە دژی ھەموو ئەندامەکان و ئەندامانەکانی تریش یارمەتی ئەو ئەندامە دەکەن کە ھێرشی کراوەتە سەر لەگەڵ ھێزی چەکداری پێویست.[1]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/29/NATO_members_%28blue%29.svg/320px-NATO_members_%28blue%29.svg.png)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c3/Map_of_NATO_chronological.gif/640px-Map_of_NATO_chronological.gif)
لە ٣٢ وڵاتە ئەندامەکان، دووانیان دەکەونە ئەمریکای باکوور (کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکان)، ٣٠ وڵاتەکەی تر دەکەونە ئەورووپا. تورکیا وڵاتێکی ئەندامی ناتۆیە، کە دەکەوێتە ئەورووپا و ئاسیا. ھەر یەک لە ئەندامەکان ھێزی سەربازییان ھەیە جگە لە ئایسلەند، کە سوپایەکی ئاسایی نییە بەڵام پاسەوانی کەناری ھەیە و یەکەیەکی بچووکی پسپۆڕی شارستانی ھەیە بۆ کرداری سەربازی ناتۆ. سێ لە ئەندامانی ناتۆ بریتین لە دەوڵەتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی، ئەمانیش: فەڕەنسا، شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ناتۆ ١٢ وڵاتی ئەندامی بنچینەیی ھەیە و لە ١٨ی شوباتی ١٩٥٢ ھەتا ٨ی ئایاری ١٩٥٥ سێ نەتەوەی تریش بوون بە ئەندام و چوارەمی لە ٣٠ی ئایاری ١٩٨٢ بوو بە ئەندام. دوای کۆتاییی شەڕی سارد، لە ١٢ی ئازاری ١٩٩٩ ھەتا ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠ ناتۆ ١٤ ئەندامی دیکەی پێوە زیاد بوو، کە ١٠ دانەیان ئەندامی پێشووی پەیمانی وارسۆ بوون و چواریش سەر بە کۆماری پێشووی یووگۆسلاڤیا بوون.