وزەی با
From Wikipedia, the free encyclopedia
وزەی با یان ھێزی با بەکارھێنانی بایە بۆ پەیداکردنی وزەی میکانیکی لەناو توربینەکانی با بۆ سوڕاندنەوەی بەرھەمھێنەری کارەبا. وزەی با بە وزەیەکی خاوێن و نوێبووەوە دادەنرێت و کاریگەری کەمتری ھەیە لەسەر ژینگە بە بەراورد بە سووتاندنی خەڵووزی بەردین بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا.
وێستگەی با پێکدێت لە چەندەھا توربینی با کە بەستراون بە گۆڕەڕی ھێزی کارەبایی. با لە وشکاییدا سەرچاوەیەکی ھەرزانی وزەی کارەبایە، بە بەراورد لەگەڵ خەڵووز و کێڵگە گازییەکان.[1][2][3][4] بەکارھێنانی وزەی با لەسەر وشکانی کاریگەریش دەکاتە سەر دەشت و لەوەڕگاکان بەوەی کە ڕووبەرێکی زیاتر داگیر دەکات بە بەراورد لەگەڵ وێستەگەکانی دیکەی کارەبا،[5][6] چونکە دەبێ ڕێژەیەکی زۆر دابنرێت و لە شوێنی جیاجیاش. بەڵام بەکارھێنانی وزەی با لەناو ئاودا باشتر و بەھێزترە وەک لە وشکانی بەوەی کە کاریگەریان کەمترە لەسەر ژینگە، بەڵام تێچووی دروست کردن و بەردەوامی خزتمەتگوزاری زیاتر.
لە ساڵی ٢٠١٨ قەبارەی وزەی با لە سەرتاسەری جیھاندا بە ڕێژەی ٩٫٦٪ لە سەدا زیادی کردوو بوو بە ٥٩١ گێگاوات و بەرھەمھێانی وزەی کارەبا بەھۆی با گەیشتە ٤٫٨٪ لە سەدای تەواوی وزەی کارەبای جیھان و ھەروەھا ١٤٪ لە سەدی یەکێتی ئەورووپا.
دانیمارک وڵاتێکە کە زۆرترین ڕێژەی بەکارھێنانی وزەی بای ھەیە کە لە ساڵی ٢٠١٧ ڕێژەی ٤٣٫٤٪ی کارەباکەی لە با وەردەگرت. بە لایەنی کەمەوە ٨٣ وڵاتی دیکە وزەی با بەکاردەھێنن بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا.