From Wikipedia, the free encyclopedia
واتارو تاکاجی (高木 渉, Wataru Takagi) ئەو یەکێکە لە کەسایەتییەکانی زنجیرەی لێکۆڵەر کۆنان و لە ناو ڕیزی پۆلیس کار دەکات، زۆر لەگەڵ پشکنەر میگۆریدا دەردەکەوێت، ئەو زۆر زیرەک نییە بەڵام کەسێکی چالاکە و هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ کارەکەی، کەسێکی خۆ بە بچووک زانە و زۆر باوەڕی بە خۆی نییە، کار دەکات لە پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت لەگەڵ خاتوو ساتۆ وە هەڵگری هەستە بەرامبەری و ئەویش هەروەها هەمان هەستی هەیە، چەند دۆسییەکی لەگەڵ کۆناندا شیکار کردووە و هەموو کات گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خاتوو ساتۆیە، و هەندێک جار گوومان لە کۆنان دەکات.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
واتارو تاکاجی | |
---|---|
کەسایەتیی لێکۆڵەر کۆنان | |
یەکەم دەرکەوتن | مانگا: ژمارەی ۱۷۱ ئەنیمێ: زنجیرەی ۲۱ |
دروستکراوە لەلایەن | گۆشۆ ئۆیاما |
دەنگ | واتارو تاکاگی |
پرۆفایل | |
ڕەگەز | نێر |
نەتەوە | ژاپۆنی |
ئەندامەکانی پۆلیسی تۆکیۆ بە سەرۆکایەتی شیراتۆری زۆر ڕقیان لە تاکاجی بوو بە هۆی خۆشەویسیتی ساتۆ بۆی، شیراتۆری کە وادیارە لە بنەماڵەیەکی خانەدانە دەیویست دڵی ساتۆ بە دەست بێنێت لە بەرامبەرشدا تاکاجی بێ هیوا بوو بوو لە نزیک کەوتنەوە لە ساتۆ و تەنانەت ئەو خەیاڵی منداڵی داهاتووی لەگەڵ شیراتۆریدا کرد.
ڕووداوەکان بەردەوام دەبێت تا لە ئەڵقەی ٥۳٥ تاکاجی دان بە خۆشەویستییەکەی بۆ ساتۆ دەنێت ... وە شیراتۆری ئەو کچە دەدۆزێتەوە کە بە دوایدا دەگەڕا، کە بریتییە لە مامۆستاکەی کۆنان لە قوتابخانەی سەرەتایی "کۆبایاشی".
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.