نەگۆڕی پلانک
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەگۆڕی پلانک (بە ئینگلیزی: Planck Constant) بریتیە لە ژمارەیەکی جێگیر کە ماکس پلانک لە ساڵی ١٩٠٠ دۆزیویەتیەوە. ئەم نەگۆڕە بە نیشان دەدرێ و بڕەکەی یەکسانە بە:
لە ڕاستیدا ئەم بڕە ھاوکۆلکەیەکی نەگۆڕە لە یەکەم یاسای کوانتەمی پلانک بۆ تەفسیر کردنی تەنی ڕەش (). ھەروەھا ووزەی فۆتۆنێک یەکسانە بە لەرەلەری فۆتۆنەکە، جاران ئەم نەگۆڕە.
لە سەدەی نۆزدەدا، فیزیاناسان نەیاندەتوانی بە تەواوی تەفسیری تیشکدانەوەی تەنی ڕەش بکەن. بە واتایەکی تر ئەو ھاوکێشە ماتماتیکیانەی لەو سەردەمە سودی لێدەبینرا ھەماھەنغ نەبوون لەگەڵ داتاکانی تاقیکردنەوەی کرداری. تا لە ساڵی ١٩٠٠ز، ماکس پلانک یاسایەکی بەدەست ھێنا کە لە ڕێی فیت کرنی داتاکانی بەدەست ھاتوو لە تاقیکردنەوە، فەراھەم ببو. ئەو وای دانابوو کە گشت ئەو بارگە کارەباییانە کە لە ئەنجامی لەرەلەریان لە ناو تەنی ڕەش تیشک کارۆموگناتیسی دەردەدەن، پێویستە وزەی ئەم تیشکانە پچڕ پچڕ بێت.[1] ئەو پاشان لەڕێ ماتماتیکیەوە توانی ئەم ھاوکۆلکەیە بدۆزیەوە. بۆ بە بەرز نرخاندنی ھەوڵ و کۆششەکانی ئەم زانایە، نەگۆڕەکە ناوی ئەوە لێنرا. پاشان ئەڵبەرت ئەنیشتاین توانی سود لەم بڕە ببینێت و کوانتەمی ڕووناکی دۆزیەوە و ناوی لێنرا فۆتۆن. ھەردوو زانا لە ساڵانی ١٩١٨ و ١٩٢١ خەڵاتی نۆبڵیان پێ بەخشرا.