نەشتەرگەریی دانانەوەی جێندەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەشتەرگەری دانانەوەی جێندەر یان نەشتەریگەری دانانەوەی سێکس(ڕەگەز) (بە ئینگلیزی: Sex reassignment surgery)ناوەکانی تری وەک (SRS, GRS) چارەسەرییەکە کە بۆ کەسێکی ترانسجێندەر ئەنجام ئەدرێت لەلایەن شارەزایان بۆ چارەسەرکردن و ھێنانەوەی جێندەری کەسی دیاریکراو بۆ جێندەرەکەی خۆی کە لەگەل ناسنامە جێندەرییەکەی ئەگونجێت. پرۆسەکە بەشێکی چارەسەرە بۆ ئەوانەی نائارامی جێندەریان ھەیە.
ڕێکخراوە پسپۆرەکانی بواری پزیشکی شێوازی ستانداردی چارەسەریان دامەزراندووە کە پێش ئەوەی کەسەکە نەشتەرگەرییەک بکات بەم ستانداردانە تێپەردەبێت.
نەشتەرگەرییەکان بۆ کەسێکی بەکوڕ لەدایک بوو، بەڵام ناسنامە جێندەرییەکەی مێیە بریتییە لە نەشتەرگەری: ڤێجاینۆپلاستی، نەشتەرگەری مەمک، ئۆرکئاکتمی، نەشتەرگەریی مێینەکردنی ڕوخسار، نەشتەری بەمێینەکردنی دەنگ، کەمکردنەوەی سایرۆکۆندرۆپلاستی لەنێوان ئەوانی تر.
نەشتەرگەرییەکان بۆ کەسێکی بەکچ لەدایک بوو، بەڵام ناسنامە جێندەرییەکەی نێرە بریتییە لە نەشتەرگەری: نەشتەرگەری مەمک، نەشتەگەری میتۆدیۆپلاستی، فالۆپلاستی، سکرۆتۆپلاستی، ھایستێرستۆمی
جگە لە نەشتەرگەرییەکە لەوانەیە داوایان لێ بکرێ چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆنیش وەربگرن بۆ کچان و کوڕان.[1][2]