From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەبوعەبدول ڕەحمان ئەحمەد کوڕی شوعەیب کوری عەلی کوری ئیبن بەحر کوڕی سینان کوری دینار نەسائی، قازی و یەکێک لە پێشەواکانی فەرموودەیە، خاوەنی سونەنەی گەورە و بچوکە.
ئەبوعەبدول ڕەحمان ئەحمەد کوڕی شوعەیب کوری عەلی کوری ئیبن بەحر کوڕی سینان کوری دینار نەسائی، لەدایکبووە لە بنسا لە وڵاتی خۆراسان (ئێرانی ئێستا) ساڵی ٢١٥ک، هەر لەمناڵیەوە گۆشکرا لەسەر بەدەستهێنانی زانست و گەڕان بەدوای زانیارییدا، و بەدواییدا چەندین وڵات گەراوە لەوانە، حیجاز و عێراق و شام و جەزیرە و میسر و گوێی لە زۆر گرتووە لەم وڵاتانەدا، هاوکات لەگەڵ گەڕان بەدوای زانستدا زۆر خواپەرستی کردووە، و هەروەها زۆر پایەی بەدەستهێناوە وەک ئەمیر حومس. و زۆر بە جەرگ و ئازا و بوێر بووە، و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٣٠٣ک.
لە گرنگترین ئەو زانایانەی نەسائی زانستی لێ وەرگرتووە و لێوەی فێربووە، قوتەیبە کوری سەعید بووە، کە لە تەمەنی پانزە ساڵیەوە چوو بۆ لای و ساڵێک و دوو مانگ لای مایەوە، و هەروەها لەو زانایانەی تر کە گوێێ لێ گرتوون ئەبی کریب و سوید کوری نەسڕ و محەمەد کوڕی نەزڕ مرزوی، و ئەبوداوود و ترمزی ... و ئەوانی تر.
و زۆرن ئەوانەی زانیارییان لە نەسائی وەرگرتووە، لەوانە، ئەبوقاسم تەبڕانی، و جەعفەر تەحاوی، و حەسەن کوڕی ڕەشیق و حەممزە کینانی، و ئەبوعەلی حسەین کوڕی محەمەد نیساپوری... و ئەوانی تر.
زانایان لەسەر گەورەیی و زانایی و پێشەوایەتی نەسائی ڕێکن، لەو ووتانەی دەربارەی هاتووە،
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەسائی تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.