نەرمەکاڵای سیستمی پلەیستەیشن ڤیتا
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەرمەکاڵای سیستمی پلەیستەیشن ڤیتا (بە ئینگلیزی: PlayStation Vita system software) سیستمی بەکارخەری فەرمی کۆنسڵی یارییە ڤیدیۆییەکانی پلەیستەیشن ڤیتا و تەلەڤیزیۆنی پلەیستەیشنە. ڵایڤ-ئیریا وەک پێستی گرافیکی خۆی بەکاردەھێنێت. نەرمەکاڵای سیستمی پلەیستەیشن ڤیتا زیادکردنێکی ھەڵبژێردراوی ھەیە کە پاکێجی پلەیستەیشن مۆبایل Runtimeە. ئەم سیستمە لەسەر بنەمای یونیکس دامەزراوە کە لە FreeBSD و NetBSD وەرگیراوە.[1]