From Wikipedia, the free encyclopedia
نەخۆشی ھاری (ناسراو بە نەخۆشی گەستن/گازی سەگی ھار) نەخۆشیێکی ڤایرۆسیە کە دەبێتە ھۆی ھەوکردنی مێشک لە مرۆڤ و شیردەری دیکە.[1] ئەو نیشانانەی کە زوو دەردەکەون؛ تا گرتنەوە و ھەستی
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. |
پیاچونی شتێکی تیژ بە سوکی بە پێستا لە شوێنی کەوتنەبەر.[1] نیشانانەی دی بە دوای ئەم نیشانانە دێن وەک: جوڵانەوەی توندوتیژ، وروژاندنی کۆنترۆل نەکراو، ترسی ئاو، نەتوانینێک تا بەشێکی لەش بگوازێتەوە، سەر لێشێوان، و لەدەستدانی بەئاگایی.[1]
کاتێ نیشانانەکان سەرھەڵدەدەن، بە زۆری مردن لە دوای دێت. کاتی نێوان گرتن یان توشبوون بە نەخۆشیەکە و دەرکەوتنی نیشانانەکان زۆربەی جار ١ تا ٣ مانگ دەخەیەنێت.[1]
ڤایرۆسی «لیساڤایرۆس» ھۆی سەرھەڵدانی نەخۆشی «ھاری» یە. ھۆکاری توشبوون بە نەخۆشیەکە دەگەرێتەوە بۆ گازی ئاژەڵێک (بە تایبەتی سەگ),یانیش بە بەرکەوتنی ئاوی دەمی ئاژەڵەکە لەگەڵ چاو، دەم و لووتی مرۆڤ.کەزۆرینەی کات ڤایرۆسەکە ١٠ ڕۆژ بەر لە دەرکەوتنی نیشانەکان لە لیکی تووشبوودا هەیە.
بۆ ئەو مرۆڤانەی کە کەوتوونەتە بەر گەستنی سەگ، ماکوتە (ڤاکسین) ی ھاری، کاریگەرە لە وەستاندنی نەخۆشیەکە بەڵام بە مەرجێک کە چارەسەرەکە پێش دەرکەوتنی نیشانانەکان بێت. ھەروەھا شۆردنی جێی گازکە بە سابون بۆ ماوەی ١٥ خولەک دەتوانێ بە شێوەیەک ڕێگر بێت لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە. لە ٢٠١٦ەوە تەنیا ١٤ کەس لە دوای دەرکەوتنی نیشانانەکان ڕزگاریان بووە، بۆیە زوو چارەسەرەرکردنی نەخۆشیەکە گرنگیەکی زۆری ھەیە.
نەخۆشی ھاری بووە ھۆی مردنی زیاتر لە ١٧٥٠٠ کەس لە جیھان لە ساڵی ٢٠١٥.[2] زیاتر لە ٩٥٪ مردن بە ھۆی ئەم نەخۆشیە لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقا دەردەکەوێت،[1] ھەروەھا ٤٠٪ ئەم دانیشتوانە منداڵانی ژێر ١٥ ساڵ دەگرێتەوە.[3] نەخۆشی ھاری لە ١٥٠ وڵات دەرکەوتووە و لە تەواوی کیشوەرەکان تەنیا ئەنتارکتیکا نەبێت،[4] کە زیاتر لە ٣ میلیارد کەس لەم شوێنانە ژیاون کە نەخۆشی ھاری لێبووە.[5] لە ھەندێک وڵات وەک ژاپۆن، ئوسترالیا و بەشێکی زۆری رۆژئاوای ئەورووپا، نەخۆشی ھاری بەھۆکاری سەگەکان دەرناکەوێ.[6][7] لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەم ھۆی توشبوون بە نەخۆشی ھاری گازی شەمشەمەکوێرەیە.[8]
ماوەی نێوان دەرکەوتنی نیشانانەکان لە پاش توشبوون بە نەخۆشیەکە بە گشتی ١ تا ٣ مانگ دەخەیەنێت.[9] نیشانانە سەرەتاییەکان، تا و سەرئێشە[10] لە خۆ دەگرێتەوە. بەڵام کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گەشەی دەکات، دەبێتە ھۆی ھەوکردنی مێشک، کە نیشانانەکانی ئەمەش؛ شەپڵە (ئیفلیجبوون)، پەرێشانی، بێخەوی، شێواوی، ڕەوشتی نائاسایی، تێکچوونی کەسێتی، لاوازی گەندە ھەستناکی وە لە ھۆش خۆچوون دەگرێتەوە. زۆربەی نەخۆشەکان بۆ ماوەی تەنیا ١–١٠ رۆژ دەژین پاش دەرکەوتنی یەکەم نیشانانەکان.[11]
ھیدرۆفۆبیا (ترس لە ئاو) ناوێکی مێژویی نەخۆشی ھاری یە،[12] ھۆی ئەم ناولێنانە دەگەرێتەوە بۆ قۆناغەکانی کۆتایی ئەم نەخۆشیە، کاتێک کە توشبوو ناتوانێ بە ئاسانی خواردن قووتبدا، ترس لە ئاو بە شێوەیەک کە ناتوانێ تێنویەتی خۆی بشکێنێ. بەرھەمھێنانی لیک زۆر زیاد دەکرێت، و ھەوڵ بۆ خواردنەوە، یان تەنانەت نیازەکە یان پێشنیاری خواردنەوە، دەبێتە ھۆی گرژبوونی ماسوڵکەکانی قورگ و گەروو.
چارەسەر لە دوای کەوتنەبەر دەتوانێت نەخۆشیەکە ڕابگرێت ئەگەر یەکسەر بەڕێوە بردرا، بە شێوەیەکی گشتی لە نێو ١٠ ڕۆژی ھەوکردن.[13] برینەکە دەبێ زۆر زوو بە سابون بۆ ماوەی پێنج خولەک پاش گازەکە بشۆردرێ، کە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی بڵاوبوونی ڤایرۆسەکە. پۆڤیدۆنە-یۆدینە یان کحول پاشان ڕا دەسپێررێت تا زیاتر ڤایرۆسەکە کەم بکاتەوە.[14] یەکەم دەرمانی کوتانەکە بە ماوەیەکی کەم پاش گازکە لێدەدرێ، و لە ھەر یەک رۆژانی ٣، ٧ و ١٤ی پاش توشبوونەکە دەبێ ماکوتەیان لێبدرێ.
نەخۆشی ھاری دەتوانێ ھەموو شیردەرێک تووشبکا، و ئاژەڵانەی تووشدەبن بە ٣ قۆناغدا تێدەپەڕن. یەکەم قۆناغ ماوەی ١ تا ٣ رۆژ دەخەیەنێت ، لەم قۆناغە رەفتاری ئەم ئاژەڵانە دەگۆردرێ، دووەم قۆناغ ئاژەڵی توشبوو ھار دەبی و گاز لە ھەر شتەک دەدا کە نزیکی بێت و ئەم قۆناغە ٣ تا ٤ رۆژ دەخەیەنێت ، سێیەم قۆناغ ئاژەڵی توشبوو ئیفلیج دەبێ و ھەروەھا بۆ ماوەیەکی کەم پاش ئەم قۆناغە ئاژەڵەکە دەمرێ.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.