From Wikipedia, the free encyclopedia
نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری واتە کەمی جوڵە یان تەوژمی خوێن بەرەو ماسوولکەکانی دڵ بەھۆی کەڵەکەبوونی چەورییە مادەکان لە ناو خوێنبەرەکانی دڵ.[1][2]یەکێکە لە باوترین و کوشندەترین نەخوشییەکانی دڵ لە جیھاندا. جۆرەکانی بریتین لە جێگیر، ناجێگیر، جەڵتەی دڵ، وەستانی دڵ.[3] یەکێک لە نیشانە باوەکانی ئازاری سینگە، کە لەوانەیە بگوازرێتەوە بۆ شان، پشت، گەروو، شەویلگە، باسک.[4] ھەندێکجار وەکو دڵە کزە دەردەکەوێت. بەزۆری نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە کاتی ڕاھێنانکردن دەردەکەون و کەمتر لە دەقەیەک دەخایەنێتن، و باشتر دەبن لە کاتی حەسانەوە. ھەناسە تەنگیش لەوانەیە لە نەخۆشەکە دەربکەویت بەڵام ھەندێیک جار ھیچ نیشانەیەک بەدەر ناکەوێت. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا جەڵدەی دڵ وەکو یەکەم نیشانەیە؛ و سستبونی دڵ و نارێکی لێدانەکانی دڵ نیشانەی ترن.
نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری | |
---|---|
لقی | artery disease، نەخۆشیی دڵ و لوولەکانی خوێن، نەخۆشی |
ھۆکار | کەژۆک |
دەبێتە ھۆکاری | جەڵدەی دڵ، angina pectoris |
ئازاردان | خوێنبەرە تاجییەکان |
Health specialty | دڵناسی، pediatric cardiac surgery |
بەستەری وەسفکراو | http://datos.bne.es/tema/XX539369.html |
Risk factor | smoking |
ICD-9-CM | 410-414.99، 414.0، 414.9، 414.00 |
ناسنامەی زاراوەی NCI | C35505، C50625، C26732، C35505 |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ھۆکارەکانی توشبوون ئەمانە دەگرێتەوە: بەرزی پەستانی خوێن، جگەرە کێشان، نەخۆشی شەکرە، کەمی ڕاھێنان، قەڵەوی، زۆری ڕێژەی کولیسترۆڵ لە خوێندا، خەمۆکی، زۆر خواردنەوەی ئەلکھول.[5]
چەند ڕێگایەک ھەن بۆ کەمکردنەوەی توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەری کۆڕۆنەری لەوانە: خۆراکی تەندروست، ڕۆژانە وەرزشکردن، پاراستنی کێشی لەش بە شێوەیەکی تەندروست، و جگەرە نەکێشان.[6] ھەندێک جار دەرمان بۆ نەخۆشی شەکرە، بەرزی کۆلیسترۆڵ، بەرزی پەستانی خوێن بەکاردەھێندرێت.
لە ساڵی ٢٠١٥، ئەم نەخۆشییە توشی ١١٠ ملیۆن کەس بوو، و بووە ھۆی مردنی ٨٫٩ ملیون کەس.[7] بە ڕێژەی ١٥٫٦٪ ھۆی مردنەکان[8]دادەنرێت ھەر بۆیەش یە کێکە لە باوترین ھۆکارەکانی مردن لە جیھان.
بەردەوامی ئازاری سینگ کە بەھۆی چالاکی و دوای خواردن و لە ھەندێک کاتی تر بە جۆری جێگیری نەخۆشییەکە دادەنرێت کە پەیوەندی ھەیە بە تەسکبوونی خوێنبەرەکانی دڵ. جۆری ناجێگیری نەخۆشییەکە لەوانەیە ببێتە ھۆی جەڵدەی دڵ.
نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری چەند ھۆکارێکی دیاریکراوی ھەیە کە ڕێگەخۆشکەرن بە توشبوون لەوانە:[9]
نیوەی حاڵەتەکان بەھۆی بۆماوەیییە.[10] جگەرەکێشان و قەڵەوی بە ڕێژەی ٣٦٪ و ٢٠٪ ی حاڵەتەکانە، یەک بەدوای یەک.[11] کێشانی یەک جگەرە لە ڕۆژێکدا ئەگەری تووشبوون دووھێند دەکات. کەمی وەرزشکردن بە ڕێژەی ١٢–٧٪ حالەتەکان دادەنرێ.[12]
دەتوانین خۆمان لە سەرووی ٩٠٪ نەخۆشییەکانی دڵ بپارێزین ئەگەر لە مەترسییەکانی توشبوون بە دووربین.[13] خۆ پاراستنەکە پێکدێت لە:
وەرزشکردن بە ڕێژەی ٢٥٪ توشبوون کەمدەکاتەوە.[14]
خۆراکی پڕ لە میوەو سەوزەوات ھەلی توشبوون بە نەخۆشی و مردن کەم دەکەنەوە.[15][16]گۆشت نەخۆرەکان کەمتر توشی نەخۆشی دڵ دەبن، لەبەر ئەوەی بە ڕێژەیەکی زۆر میوەو سەوزەوات دەخۆن.
خواردنی چەند جۆرێک لە چەورییەکان ڕێخۆشکەرە بۆ ڕەقبوونی خوێنبەرەکان کە ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری زیاد دەکات.[17]
چەند ڕێگەیەک ھەن بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە لەوانە:[18]
لەو کەسانەی کە پێشتر توشی نەخوشی دڵ نەبوون، ئەسپرین ئەگەری جەڵدەی دڵ کەم دەکاتەوە بەڵام کارناکاتە سەر مەترسی مردن.[19] ئەم[20]چارەسەرە تەنھا بو ئەو کەسانەیە کە ئەگەری زۆری توشبونیان ھەبێ وەکو ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو ٩٠ ساڵە. ھەروەھا ئەو گەنجانەی بەرزی پەستانی خوێن، شەکرە یان جگەرە کێشن دەتوانن ئەم چارەسەرە بەکاربێنن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.