From Wikipedia, the free encyclopedia
نەخۆشییە چڵکییەکان یان تەشەناناسین (بە ئینگلیزی: Infectious disease[1]) یەکێک لە ڕشتەکانی پسپۆڕایەتیی پزیشکییە کە لەگەڵ نەخۆشییە چڵکییەکان و دۆزینەوە و چارەسەر و دەرمانکردنی ئەم جۆرە نەخۆشییانە کاری ھەیە.[2] ئەم ڕشتە پزیشکییە لەگەڵ دۆزینەوە و دەرمانی گشتگرییەکانی نەخۆشییە چڵکییەکان و لەناوبردنی ئەوان و ھەروەھا لەگەڵ خۆڕاگریی بەکتریا و میکرۆبەکان لە بەرانبەر دەرمانەکاندا، بەرخۆریی ئەنتیبایۆتیکەکان و تەشەنای نەخۆشخانەیی کار دەکات.[3]
ئەم جۆرە نەخوشییانە ھەر لە کۆنەوە لەگەڵ پزیشکیی ناوچە گەرمەسێرەکانی زەوی پەیوەندیی ھەبووە و، زۆربەی نەخۆشییەکانی ناوچە گەرمسێرەکان و نیمچە گەرمسیرەکانی زەوی لە جۆرە نەخۆشییە چڵکییەکان بووە.[4]
پزیشکەکانی تایبەت بە نەخۆشییە چڵکییەکان لە چەندین جۆر تاقیکردنەوە بۆ دۆزینەوە جۆری ئەو میکرۆب، بەکتریا، کوارگ یا ئەو ڤایرۆسانەی وا دەبنە ھۆی چڵک کردن کەڵک وەردەگرن وەک[5]ڕەنگکردن گرەم، چاندنی خوێن لە تاقیگەکان، تاقیکردنەوەی سرۆم، کێشانی نەخشەی جێنەتیک و کاردانەوەی زەنجیری پۆلیمراز.
پزیشکەکان چەندین جۆر ئەنتیبایۆتیک و ڕێگەی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە چڵکییەکان بەکار دەھێنن. جۆری ئەنتیبایۆتیکەکان و ڕێگەی دەرمان پەیوەندیی بە جۆری میکرۆبەکان و ڤایرۆسەکان و کوارگەکانەوە ھەیە.
لە ئەمریکا پسپۆرایەتی لە نەخۆشییە چڵکییەکان لە ئیدامەی ڕشتەکانی پزیشکی نێوخۆیی و پزیشکی منداڵان فێرکاری ئەکرێ. پزیشکەکانی ناۆخۆیی لانیکەم دوو ساڵ فلۆشیپ و پزیشکەکانی منداڵان سێ ساڵ دەورەی فێرکاری دەبێ ببینن و لە دوای قبووڵ بوون لە ئەزمونی سرانسەریدا، دەتوانن ببنە پسپۆر لە پزیشکی نەخۆشییە چڵکییەکان.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.