نێوانەڕووی ھێڵ-فەرمان
From Wikipedia, the free encyclopedia
نێوانەڕووی هێڵ-فەرمان (ئینگلیزی: command-line interface -CLI) ئەنجامدەرێکی فەرمانە بۆ پرۆگرامێکی کۆمپیوتەر لە شێوازی دەقدا.[1] ئەو پرۆگرامەی فەرمانەکە جێبەجێ ئەکات پێی ئەوترێ وەرگێڕی هێڵ-فەرمان یان چارەسەرکەری هێڵ-فەرمان. سیستمە کارگێڕیەکان لە قاوخی کۆمپیوتەرێکدا ڕووکاری هێڵ-فەرمان جێبەجێ ئەکەن لەسەر کردارەکانی سیستمە کارگێڕیەکە. لە لینوکسدا ئەمە لە پرۆگرامی تێرمیناڵ و لە ویندۆزیشدا "دۆس" یان پاوەرشێڵ نمونەی پرۆگرامەکانین. لە سیستەمە کارگێڕیەکاندا یەک لە دوو نێوانەڕووی بەکار هاتوە کە ئەوی دیکە نێوانەڕووی گرافیکیی بەکارهێنەرە.