نیۆڕیالیزمی ئیتاڵی
From Wikipedia, the free encyclopedia
نیۆڕیالیزمی ئیتاڵی (بە ئیتاڵی: Neorealismo)، هەروەها ناسراو بە سەردەمی زێڕین، بزووتنەوەیەکی فیلمی نەتەوەیی ئیتاڵی بوو کە باسی لە چینی هەژار و کرێکاران دەکرد. بە گشتی ئەکتەری فیلمەکان شارەزایی و پیشەگەری تەواویان نەبوو. چیڕۆکەکان باس لە کێشەی ئابووری و مۆڕالی ئەو کاتە دەکەن لە ئیتاڵیا، دوای جەنگی جیهانی دووەم. باس لە گۆڕانی باری دەروونی خەڵکەکە و ژیانی ڕۆژانەیان دەکات، و ئەو بابەتانەی لەخۆدەگرت: هەژاری، ستەمکاری و نادادپەروەری.