![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/be/Ninja_%252852900448126%2529_%2528cropped%2529.jpg/640px-Ninja_%252852900448126%2529_%2528cropped%2529.jpg&w=640&q=50)
نینجا (گەیمەر)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕیچاڵد تایلەر بلێڤینز(بە ئینگلیزی Richard Tyler Blevins)(نینجا) لەدایکبووی ٥ی حوزەیرانی ١٩٩١، زیاتر بە نینجا ناسراوە،ستریمەرێکی ئۆنلاین و یوتیوبەر و یاریزانی ئەلکترۆنی پیشەگەری ئەمریکییە. بلێڤینز دەستیکرد بە ستریمکردن لە ڕێگەی بەشداریکردن لە چەندین تیپییاری ئەلکترۆنی لە یاری کێبڕکێی بۆ هالۆ ٣، و وردە وردە ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا کاتێک بۆ یەکەمجار دەستیکرد بە یاریکردنیفۆڕتنایت باتڵ ڕۆیاڵ لە کۆتاییەکانی ٢٠١٧. بلێڤینز لەنێو میدیای سەرەکیدا لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ دەستیپێکرد کاتێک پێکەوە لەگەڵدرەیک یاری فۆرتنایتیان کرد، تراڤیس سکۆت و جوجو سمیس-شوستەر لە ستریمدا، شکاندنی ژمارەی پێوانەیی لە لوتکەی ژمارەی بینەرانلە تویچ. بلێڤینز زیاتر لە ١٨ ملیۆن فۆڵۆوەری کەناڵەکەی لە تویچ هەیە، بەمەش تا مانگی ئازاری ٢٠٢٣ زۆرترین فۆڵۆوەری تویچ بووە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/be/Ninja_%2852900448126%29_%28cropped%29.jpg/320px-Ninja_%2852900448126%29_%28cropped%29.jpg)