نۆزڵی پاڵنەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
نۆزڵی پاڵنەر ئەو نۆزڵەیە کە هێزی دەرچونی گاز (جێت) یان دروستکەری گاز دروستدەکات لە بزوێنەری جێت دا لە رێگای گۆرینی هێزی ناوەکی ئەو گازەی کە کاری بێدەکرێ بۆ هێزێکی پاڵنان ؛ وە گاز تۆرباینەکان لە نۆزلی پاڵنەری جیا لەخۆدەگرێ ,لە بزوێنەری جێتدا کە هێزی گازەکە دەگۆرێت بۆ هێزی پاڵنان
![]() | ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. (حوزەیران ٢٠٢١) |
نۆزلە پاڵنەرەکان وا لە گازە پاڵنراوەکان دەکات کە بگەن بە خێرایەکانی خوار دەنگ و نزیک لە خێرای دەنگ و سەرووی دەنگ ئەویش بە پشت بەستن بە توانای کارکردنی بزوێنەر وە شێوەی دەرەکی نۆزڵەکەو وە رێژەی ئەو پەستانانەی لە جوونەژورەوەو هاتنە دەرەوە لە نۆزڵەکە دروستدەبێ . لەوانەیە شێوەی ناوەکی نۆزڵ لێکنزیکبێ ، کە تێیدا رووبەری جونەژورەوەی نۆزڵەکە گەورەیە وە وردە وەردە رووبەرەکەی کەم دەبێتەوە تا دەگات بە شوێنی دەرچووندا ، یان شێوە لێکنزیك لێکدوور (C-D)بێ کە رووبەری ئەو بەشەیەی کە سەرەتای دەروازەکەیە وردە وردە کەم دەببێتەوە تادەگات بە کەمترین رووبەر (کە پێیدەگوترێ خاڵی خنکان ) دوای رووبەرەکەی زیاد دەکات تا دەگات بە دەرچەکەی. نۆزڵی (C-D) دەتوانێ خێرای جێت بگەیەنێتە خێرای سەرووی دەنگ لە ناو بەشی لێکدووری نۆزڵەکە . لە کاتێکدا نۆزڵی لێکنزیك ناتوانێت خێرای جێت بگەیەنێت بە خێرای سەرووی دەنگ .
لەوانەیە نۆزڵی پاڵنەر شێوە ئەندازەی جێگێر یان شێوە ئەندازەی گۆراو لە خۆبگرێ بۆ پێدانی رووبەری دەرچوونی جیاواز تا بتوانرێ کۆنترۆڵی کاری بزوێنەر بکرێ لەکاتی ئامادەکردنی بە لەپاشسوتێنەر یان سیستەمی دووبارە گەرم کردن . کاتێک ئەو بزوێنەرەرانەی کە لەپاشسوتێنەرییان پێوەیە نۆزڵی لێکنزیك لێکدوور بەکاردەهێنن ئەوا رووبەری خنکان لە نۆزڵەکەدا گۆراوە . ئەو نۆزڵانەی کە بۆ دەستکەوتنی خێرای فرینی سەروی دەنگ بەکاردەهێنرێن کە تێیدا رێژەی پەستانێکی بەرز وە رووبەری گۆراوی هەیە لە بەشەکانی لێکدووردا.لەوانەیە بزوێنەری تۆربۆفانەکان نۆزڵێکی پاڵنانی زیادە وە جیایان هەبێت کە خێرای هەوای لەرێلادراو زیاددەکات .
رێگری کردن لە رۆیشتن بە ئاراستەی تەوژمدا کاری نۆزڵی پاڵنانە کە بەو هۆکارەوەش بە لایەنێکی گرنگ دادەنرێت لە دیزاین کردنی بزوێنەردا .