From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێدیت نۆرما شیرەر (١٠ی ئابی ١٩٠٢–١٢ی حوزەیرانی ١٩٨٣)[1][2] خانمەئەکتەری کەنەدی – ئەمریکی بوو، کە لە ماوەی ساڵانی ١٩١٩ بۆ ١٩٤٢ چالاک بوو.[3] زۆربەی ڕۆڵەکانی وەک کەسایەتییەکی خانمی گەنجی ناسک و ورووژێنەر دەردەکەوت.[4] نۆرما شیرەر لە چەند بەرھەمێک بەشداربوو، کە سەرچاوەیان لە ویلیام شێکسپیر بوون.[5] ئەو یەکەم کەس بووە کە پێنج جار ببێتە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار، لە ساڵی ١٩٣٠ لە فیلمی ژنە تەڵاقدراوەکە (The Divorcee) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر.[6]
نۆرما شیرەر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Norma Shearer | |
لەدایکبوون | ١٠ی ئابی ١٩٠٢ مۆنتریال، کەنەدا |
مردن | ١٢ی حوزەیرانی ١٩٨٣ ساڵ ژیاوە) Woodland Hills, Los Angeles، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٨٠
ناوی کاتی لەدایکبوون | Edith Norma Shearer |
ھۆی مەرگ | bronchopneumonia |
شوێنی ناشتن | Forest Lawn Memorial Park |
باوک | Andrew Shearer |
دایک | Edith Fisher |
ھاوسەر | Irving Thalberg، Martin Arrougé |
منداڵ | Irving Thalberg, Jr.، Katherine Thalberg |
زمانی زگماکی | زمانی ئینگلیزی |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | نمایشکار، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر |
بواری کار | نواندن |
پەروەردە | High School of Montreal، Westmount High School، Roslyn Elementary School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٢٠ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٢ |
ئەندامی حیزبی | پارتی کۆماری |
ئایین | جوولەکایەتی، مەسیحییەت |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، Canada's Walk of Fame، star on Hollywood Walk of Fame، Volpi Cup for Best Actress |
نۆرما بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩١٩ بە کورتە فیلمێکی بێدەنگ بەناوی (The Star Boarder) دەرکەوت. ئەو لە ساڵی ١٩٣٨، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی مارییە ئەنتۆینیتی (Marie Antoinette)، خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری پێدراوە لە فیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس. ساڵی ١٩٤٢، فیلمی (Her Cardboard Lover) بووە کۆتا فیلمی ژیانی ئەکتەری.
ڕەخنەگری ئەمریکی بۆ کۆی کارەکانی نۆرما شیرەر وتوویەتی، «نموونەی ئافرەتی ئاڵۆز و جیاوازی ١٩٣٠... ئەو بەنێو خۆشەویستی و سێکسدا ڕاستگۆیانە گەڕاوە، دەکرێت وەک کەسێکی ستانداردێکی ھاوچەر لێی بڕوانین». نۆرما شیرەر وەک کەسایەتییەکی پێشەوا لە فێمێنیست ھەژمار دەکرێت، بەوەی یەکەم خانمەکتەری ئەمریکی بووە کە قبووڵی ئەوەبکات وەک کەسێکی سەڵت و ناپاکیزە دەربکەوێت لەسەر شاشەی سینەما.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.