From Wikipedia, the free encyclopedia
نژیاروانیی ئیسلامیتایبەتمەندیەکی دروستکردنی بینایە کە موسوڵمانەکان بەکاریان ھێناوە بۆ ئەوەی ببێتە ناسنامەیەک بۆیان. ئەم جۆرە بیناسازیە بە ھۆی ئیسلامەوە گەشەی کرد. ئەویش لەو شوێنانەی کە ئیسلام تێیدا بڵاو بویەوە وەک نیمچەدوورگەی عەرەبی، عێراق، میسر، شام، مەغریب، تورکیا، کازاخستان، ئۆزبەکستان، ئێران، خوراسان و ھەروەھا ئەو ناوچانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامدا بووە وەک ئەندەلوس (ئیسپانیای ئێستا) و ھندستان. تایبەتمەندی بیناسازی ئیسلامی ئەوەیە کە گایگەربوە بەشێوەیەکی گەورە بە دینی ئیسلامەوە وەئەو بوژاندنەوە زانستیەی کە پەیرەوی دەکات، وە دەگۆریت لەناوچەکاندا بە ھۆی کەش وھەوا وە پاش ماوەی بیناسازی وە شارستانی پێشوی ناوچەکە وەک تورکیا بەھۆی کەش و ھەوا وە لەیەمەن بەھۆی پاش ماوەی بیناسازی ،وە ئەو پێشکەوتنەی کەدەیبینین لە شێوەو کارەکاندا بەپێی کات وەگۆرانی باری سیاسی و ژیان ورۆشنبیری دانیشتوان .
لەسەرەتای دەرکەوتنی ئیسلامدا پێغەمبەرمحەممەد بینایەکی تایبەت کرد بە پەرستن ئەویش مزگەوتە ،مزگەوت بڵاوبویەوە بەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسلام ،وەبیناسازی ئەو سەردەمە لە بیناسازی سەردەمی نەفامیەوە وەرگیرابوو
ئەمەویەکان دیمەشقیان کردە پایتەختی جیھانی ئیسلامی ،وەیەکیان خست ھونەری بیناسازی سەردەمی پێش ئیسلام لەگەڵ ھونەری بیناسازی دەولەتی غەساسنە ،بیناسازی غەساسنە کان گاریگەر بووبوو بە بیناسازی بێزەنتیەکان و ساسانیەکان.
مزگەوتی ئەمەوی لەدیمەشق گەوھەرێکی بەنرخی بیناسازی ئیسلامیە لە سەردەمی ئەمەویەکاندا ،لە پەرستاگایەکی کۆنەوە گۆڕدرا بۆ مزگەوتی ئیسلامی ھێڵکاریەکەی لاکێشەییە و گومەزێکی گەورەی ھەیە ناودەبرێت بە گومەزی ھەڵۆ وە سێ منارەی ھەیە
دیارترین نموونەلەسەر بینا نیشتەنیەکان لەو سەردەمەدا کۆشکی حەیری رۆژئاواییە لە شام ناوەراستی سوریا کە چەند تووڵی دەروازەو بورجێکی ھەیە بە شێوازێکی ئاشکرا وە ھەروەھا شاری رەسافە کەبە رەسافەی ھیشام ناسراوە دەگەڕێتەوە بۆ ھیشام کوڕی عەبدول مەلیک بەیەکێک لە نمونە سەرسورھێنەکانی سەردەمی ئەمەوی دەژمێرێت وەکۆشکی موشتالەباشوری عەمان کەدەدرێتەپال سەرکردەی ئەمەوی وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک وە مزگەوتی ئەقسا یەکێکە لە نموونەکانیی سەردەمی ئەمەوی .
لە بیناکانی ئەم سەردەمە مزگەوتی سامەرایە کە لە زۆرتریین بینا دیارەکانە منارەیەکی گەورەی نایابی ھەیە کەزۆر لە زەیجوراتی ئاشوریەکان دەچێت لەساڵی ٢٥٤ھیجری کاتێک ئەحمەدی کوڕی تۆڵۆن ھاتەمیسڕ وبووبە والی ھەستا بەگواستنەوەی بیناسازی عەباسیەکان لە عێراقەوە بۆ میسڕ ئەویش بە دروست کردنی مزگەوتێک کە بەناوی خۆیەوەیەتی کە بە منارە بێ ھاوتاکەی دەناسرێتەوە کەپەیژەیەکی دەرەکی ھەیە وەسێیەم و چوارەم لوتکەی منارەکەیە کە چەند دەرچەیەکی لاکێشەیی ھەیە .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نژیاروانیی ئیسلامی تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.