پاشکۆی نوێژی خەوتنان لە مانگی ڕەمەزاندا From Wikipedia, the free encyclopedia
نوێژی تەراویح (بە عەرەبی: صلاة التراویح) شەونوێژێکە لە مانگی ڕەمەزان دەکرێت. لە ١١ ڕکات پێکھاتووە. لەدوای نوێژی خەوتنانەوە دەست پێ دەکات تا بانگی بەیانی. نوێژی تەڕاویح ٨ ڕکات دوو دوو دەکرێت، سێ ڕکاتیش نوێژی ویتر لە کۆتاییدا دەکرێت.
حوکمی ئەم نوێژە سوننەتە و لە ڕەمەزاندا دەکرێت.[1]
نوێژی سوننەتی تەراویح لە داب و نەریتدا ھاتووە و ناوچە بەناوچە ئەم سوننەتە بڵاوەیکردوە و بە قیام الیل واتا وەستان لە شەوی ڕەمەزاندا دەناسرێت، ھەندێک لە موسڵمانانی سوننە نوێژی تەراویح بە سوننەت دەزانن و پێیان وایە تەراویح نوێژێکی ئارەزوومەندانەیە و ھەرکەس ئازادە لەکردن و نەکردنی و دەشتوانرێت لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت یاخود لە شوێنی کۆبوونەوەی موسوڵمانان (مزگەوت)، بەپێی ئەم نەریتە پێغەمبەر محەممەد پەیامبەری ئیسلام، سەرەتا و بە کورتی لە مانگی ڕەمەزاندا نوێژی تەراویحی دەکرد، بەڵام ئەو کارەی لە خەمی خۆی دوورخستەوە و ھەرگیز بەکەسی تری نەوتووە کە ئەو نوێژە بکرێت یان نەکرێت، بەڵام دوای ھاتنی عومەری کوڕی خەتتاب خەلیفەی موسوڵمانان، نوێژی تەراویحی بە کۆمەڵی ھێنایەوە مزگەوتەکان و بە سوننەت لە پێنووس درا[2].
تەراویح بە داھێنراو (بیدعە) دەزانرێت و بە پێویستی نازانن، لەدوای مردنی پێغەمبەر محەممەد لەلایەن عومەری کوڕی خەتتابەوە بەپێی قسەی خۆیان بڵاوبووەتەوە کە بیدعەیە[3].
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.