نموونەی ھەڵوەشێنەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە لۆجیکدا و بەتایبەت لە کاربەرییەکانی لۆجیک لە بیرکاری و فەلسەفەدا، نموونەی ھەڵوەشێنەر (بە ئینگلیزی: Counterexample) ھەڵاوێرێکە بۆ ڕێسایەکی گشتیی پێشنیارکراو. بۆ نموونە، ئەم قەزییەیە لەبەرچاوبگرن: «گشت قوتابییەکان تەمەڵن». ئەم وتەیە بانگەشەدەکات کە تایبەتمەندییەکی دیاریکراو (تەمەڵی) بۆ گشت قوتابییەکان دەچەسپێت، لەبەرئەوە، تەنانەت یەک نموونە قوتابیی تێکۆشەر ھەڵەبوونی وتەکە دەسەلمێنێت. واتە ھەر قوتابییەکی سەختتێکۆشەر نموونەیەکی ھەڵوەشێنەرە بۆ «گشت قوتابییەکان تەمەڵن».