یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانیا، لەدایکبووی ١٩٩٠ From Wikipedia, the free encyclopedia
ناچۆ فێرناندێز (لەدایکبووی ١٨ی ژانویەی ١٩٩٠)، ناسراوە بە ناچۆ یاریزانێکی پیشەگەری ئیسپانییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست یان فۆڵباک یاری دەکات بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی لالیگا کە کاپتنییەتی و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا.
ناچۆ | |
---|---|
بە ئیسپانی: José Ignacio Fernández Iglesias | |
لەدایکبوون | Alcalá de Henares، ئیسپانیا | ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠
وڵاتی وەرزش | ئیسپانیا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | José Ignacio Fernández Iglesias |
Second family name in Spanish name | |
ناوی خوازراو | Suki |
خوشک و برا | Álex Fernández |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیسپانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | fullback |
دانیشتووی | Alcalá de Henares |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٨ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | Al Qadsiah FC |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 6 |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ |
تەواوی ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەسەر بردووە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی یەکەم ئەنجامدا، زیاتر لە ٣٠٠ یاری ئەنجامداوە و چەندین نازناوی بەدەستھێناوە، لەنێویاندا پێنج نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
ناچۆ یەکەم یاری خۆی بۆ ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠١٣ کرد، ھەروەھا لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ دا لە پێکھاتەکەدا بوو.
ناچۆ لە مەدرید لەدایکبووە و لە تەمەنی ١١ ساڵیدا گەیشتە لاوانی ڕیال مەدرید. یەکەم یاری خۆی لە وەرزی ٢٠٠٨–٠٩ لە پلە باڵاکان ئەنجامدا، دوو یاری لەگەڵ یانەی کاستیای ڕیال مەدرید لە خولی پلە دووی ئیسپانیا ئەنجامدا و دواتر لە دوو وەرزی تەواودا بەشداری کرد؛ لەم ماوەیەدا بوو کە ھاوڕێیەتییەکی درێژخایەنی لەگەڵ یاریزانی داھاتووی ھەڵبژاردەی ڕووسیا دێنیس چێریشێڤ پێکھێنا.[1]
لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١١، ناچۆ یەکەم یاری خۆی لە تیپی یەکەم و لالیگا – ئەنجامدا، وەک بەرگریکاری چەپ دەستیپێکرد لە بردنەوەیەکی ٦–٣ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ڤالێنسیا و لە تەواوی یارییەکەدا یاریی کرد.[2] دووەم یاری ھەفتەی دواتر بوو، لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٢–٣ دۆڕا بە یانەی ڕیال زاراگۆزا.[3]
ناچۆ یەکێک بوو لەو یاریزانانەی تیپی لاوان کە ھەڵبژێردرا بۆ یاوەری تیپی یەکەم لە یارییە دۆستانە ھاوینەیەکانیان لە ئەمریکای باکوور، پێش دەستپێکردنی وەرزی ٢٠١١–٢٠١٢. لە ھەر سێ یارییەکەدا وەک یاریزانی یەدەگ ھاتە ناو یاریگا، بەرامبەر یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی و گوادالاخارا و فیلادلفیا یونیون.
لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ خۆزێ مۆرینیۆ ڕاھێنەر ڕای گەیاند کە ناچۆ لەگەڵ ئەلڤارۆ مۆراتا و خیسۆس سەردەکەون بۆ تیپی یەکەم بەڵام بەردەوامن لە یاریکردن لەگەڵ کاستیلا.[4] لە سەرەتای وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤ بە شێوەی سەرەکی بووە ئەندامی پێکھاتەی تیمی یەکەم، دوای ڕۆیشتنی ڕاول ئەلبیۆل درێسی ژمارە ١٨ی وەرگرت.
لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ ناچۆ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید تا ساڵی ٢٠٢١ واژوو کرد[5] یەکەم گۆڵی فەرمی خۆی بۆ تۆمارکرد لە١٠ی کانوونی دووەم.[6]
لە یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، ناچۆ تاکە گۆڵی تۆمارکرد و بە یەکەم گۆڵی لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا سەرکەوتنی تیپەکەی بۆ قۆناغی ١٦ مسۆگەر کرد.[7][8]
لە ١١ی شوباتی ٢٠١٧، ناچۆ ١٠٠ھەمین یاری خۆی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ئەنجامدا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٣–١ لە یانەی ئۆساسونا بردەوە.[9] لە پێکان و سڕکردنی ھاوڕێکانی، زۆرترین سوودی لێوەرگیرا لە پۆستی بەرگریکاری ناوەڕاستدا لە ھێڵی بەرگری و ناوەند.[10][11][12][13][14]
لە ماوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٧–٢٠١٨ ھەشت یاری ئەنجامدا و گۆڵێکی تۆمارکرد،[15] کاتێک مەدرید سێیەم نازناوی لەسەریەک و ١٣ھەمین نازناوی گشتی لە پاڵەوانێتییەکەدا بەدەستھێنا؛ لە یاری یەکلاکەرەوە بەرامبەر لیڤەرپوول، لە بەرگریکاری ڕاستدا بەشداری کرد دوای ئەوەی لە درەنگانی گێمی یەکەمدا جێگەی دانی کارڤاخاڵی پێکانەکەی گرتەوە و لە کۆتاییدا لە کیێڤ بە ئەنجامی ٣–١ بردەوە.[16]
وەرزی ٢٠١٩–٢٠ ناچۆ تەنھا شەش یاری ئەنجامدا بەھۆی پێکانەوە، ڕیال مەدرید نازناوی لالیگای ٢٠١٩–٢٠ی بەدەستھێنا.[17]
لە مانگی تەممووزی ٢٠٢١ گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵی دیکە درێژکردەوە، تا ساڵی ٢٠٢٣.[18]
بە ڕۆیشتنی مارسێلۆ، ناچۆ پلەی بەرزکرایەوە وەک جێگری کاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ وەرزی ٢٠٢٢–٢٠٢٣. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣، ئاستی بەرگری ناچۆ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول لەلایەن یۆرگن کلۆپی ڕاھێنەرەوە ستایشی کرا.[19] یارییەکە کۆتایی ھات و ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەنفێڵد بە ئەنجامی ٥–٢ سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[20]
لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ناچۆ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید واژووکرد و ماوەی کارکردنی تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ درێژکردەوە و دوای ڕۆیشتنی کەریم بنزیمە بووە کاپتن.[21][22]
دوای ئەوەی لە ئاستی خوار ١٧ ساڵان و خوار ١٩ ساڵان و خوار ٢١ ساڵان یاری بۆ ئیسپانیا کرد، ناچۆ بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لەلایەن تیپی تەواوەوە بانگھێشتکرا بۆ یارییەکی دۆستانە لەگەڵ سویسرا کە دوای ھەشت ڕۆژ بەڕێوەدەچێت، لەبری ئینیگۆ مارتینێزی پێکان. یەکەم یاری خۆی بە جێگرتنەوەی سێرجیۆ ڕامۆسی ھاوڕێی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سەرەتای گێمی دووەمی یارییەکەی بەرامبەر چیلی لە ژنێڤ بە ئەنجامی ٢–٢ یەکسان بوو ئەنجامدا.
ناچۆ ناوی ھات لە پێکھاتەی کۆتایی ئیسپانیا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨.[23] یەکەم گۆڵی خۆی بۆ ھەڵبژاردەکەی لە ١٥ی حوزەیران تۆمارکرد، لە یاری قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر پورتوگال وەک بەرگریکاری ڕاست یاری کرد و لە ٣٠ مەترەوە بە لێدانێکی کۆکراوە لە یارییەکەدا بە ئەنجامی ٣–٣ گۆڵ تۆمارکرد.[24]
ڕیال مەدرید
ئیسپانیا ژێر ١٧ ساڵ
ئیسپانیا ژێر ٢١ ساڵ
ئیسپانیا
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.